وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، لە رونکردنەوەیەکدا رایدەگەیەنێت: جیاوازی موچە و دەرماڵەی ئەو مانگانەی فەرمانبەران کە پاشەکەوتکراوە خەرج دەکرێتەوە.
له روونكردنه‌وه‌كه‌ی داراییدا كه به‌رێنمایی ژماره 16 ى 2021 ده‌رچووه و رایده‌گه‌یه‌نن: مەبەست لە ناوەڕۆکی ڕێنمایی (هاوپێچ) خەرجکردنی جیاوازی ئەو موچەو دەرماڵە شایستانەیه بۆ ئەو مانگانەی کە لە موچەی فەرمانبەران پاشەکەوت کراوە.
وه‌زاره‌تی دارایی روونیشده‌كاته‌وه: ئەم ڕێنماییه ئەو کەسانە دەگڕێتەوە کە جیاوازی (موچەو دەرماڵەکان) یان لەو مانگانە بەستراوە کە موچە تێیدا پاشەکەوت کراوە لە لایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە، ئەوا ئەو جیاوازیانەیان بۆ خەرج دەکرێتەوە، بەپێی ڕێنمایمان ژمارە (28) ی ساڵی 2020.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.