Erbil 38°C سێشەممە 11 ئاب 04:24

مه‌سرور بارزانی ڕەزامەندی لەسەر دروست کردنی 5 به‌نداو له‌ سه‌ر ڕووباری خابوور ده‌ڕبری

کوردستان TV
100%

 بڕیارە پێنج بەنداو لەسەر رووباری خابوور لە زاخۆ دروست بكرێن، ئەندازیارێكی چاودێریش لە سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ ئاشكرای كرد، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕەزامەندیی لەسەر پڕۆژەكە دەربڕیوە و لە ماوەیەكی نزیكدا دەست بە دروستكردنیان دەكرێت.

ئەندازیار هێژا محەمەد، كە چاودێری پڕۆژەكەیە لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، به‌ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگه‌یاند: ئامادەكاری بۆ دروستكردنی پێنج بەنداوی ئاو لەسەر رووباری خابوور دەكرێت و، لە ئێستاشدا دیزاینی بۆ دەكرێت كە دەكەونە ناو سەنتەری شاری زاخۆ".
 گوتیشی: دروستكردنی ئەو بەنداوانە لەسەر رووباری خابوور، بۆ گلدانەوەی ئاو و جوانكاری دەبێت، كە پێی دەڵێن (بەنداوی نقوم) تاوەكو سیمایەكی جوانیش بدات بە رووباری خابوور، بۆیە بە دروستكردنی ئەم پێنج بەنداوە، كەمبوونەوەی ئاو لە وەرزی هاویندا بە رووباری خابوورەوە دیار نابێت و روویەكی جوان دەداتە رووبارەكە و واش دەكات پڕۆژەكانی وەبەرهێنان و هەلی كار زیاتر بێت.
سەبارەت بە كاتی دەستپێكردنی پرۆژەكەش،  ناوبراو رایده‌گه‌ێنێت، لە ئایندەیەكی زۆر نزیكدا بڕیارە دەست بە دروستكردنی ئەم پێنج بەنداوە بكرێت، چونكە سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕەزامەندیی دەربڕیوە و تەنها رێكارە رۆتینییەكان ماون و لەگەڵ تەواوبوونیان دەستی پێدەكرێت.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.