Erbil 38°C سێشەممە 11 ئاب 04:20

پۆلیسی هه‌ولێر ڕوونکردنه‌وه‌ ده‌دات

کوردستان TV
100%


پۆلیسی هه‌ولێر روونكردنه‌وه‌یه‌كی بۆ ڕای گشتی بڵاوكرده‌وه‌.
له‌ راگه‌یاندراوێكدا، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر بڵاویكرده‌وه‌: ماوەیەکە چەندین پەیج و ئەکاونت لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بە ناوی پۆلیس و بەشی پۆلیسی فریاکەوتن دانراون، کە یەکێکیان بە ناوی (١٠٤) دانراوە.
راشیده‌گه‌یه‌نن: بۆ بەرچاوڕوونیی هەموو لایەک، هیچ بەشێکی سەر بە بەڕێوەبەرایەتییه‌كه‌مان پەیج یان ئەکاونتی تایبەت بە خۆیان نییە، تەنها پەیجی (HAWLER POLICE) پەیجی فەرمی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێرە.
پۆلیسی هه‌ولێر ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شده‌كات: لێرەوە ئاگاداری ئەو کەسانە دەکەینەوە کە پەیج یان ئەکاونت بە ناوی پۆلیسی هەولێر دابنێن، ڕێکاری یاساییان بەرامبەر دەگرینە بەر و تووشی سزای یاسایی دەبن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.