Erbil 38°C سێشەممە 11 ئاب 04:24

مەسرور بارزانی پێشوازی لە کونسوڵی نوێی ئیتاڵیا لە هەرێمی کوردستان دەکات

کوردستان TV
100%

 

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ پێنجشەممە 11ی نۆڤێمبەری 2021 پێشوازی لە میکێلێ کامیرۆتا کونسوڵی گشتیی نوێی ئیتاڵیا لە هەرێمی کوردستان کرد.

سەرۆکی حکوومەت پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە کونسوڵی گشتیی نوێی ئیتاڵیا کرد و هیوای خواست لە ئەرکەکانیدا سەرکەوتوو بێت و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئیتاڵیا لە هەموو بوارەکاندا پەرە پێ بدات.

لەبەرامبەردا کونسوڵی گشتیی ئیتاڵیا ئاماژەی بە گرینگی بەهێزبوونی پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ هەرێمی کوردستان کرد و ئامادەیی ئیتاڵیای بۆ فراوانکردنی هاریکاریی و هەماهەنگیکردن لەگەڵ حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.