شانهی هەواڵگری سەربازی ڕایگەیاند، لە باکووری پارێزگای بەغدا لە ئۆپەراسیۆنێکدا هەوڵێکی بازرگانیکردن بە ئاسەوارە کۆن و بەنرخەکان ئاشکرا دەکرێت و تۆمەتبارانیش دەستگیر دەکرێن.
دەزگای ڕاگەیاندنی هەواڵگری عێراق لە ڕاگەیاندراوێکدا ئهمڕۆ پێنجشەممە ئاشکرای کرد کە یەکێک لە مەفرەزەکانی شانهی هەواڵگری و دژە تیرۆری عێراق هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵێک لە باکووری پارێزگای بەغدا و دەستیان بەسەر ژمارەیەک ئاسەواری کۆن گرتووە.
بەپێی ڕاگەیاندراوەکە، لەلایەن ژمارهیهك چەتەی قاچاغچی تایبەتمەندەوە هەوڵی بازرگانیکردن بە کەلوپەلەکان دراوە کە پارچەی کۆن و بەنرخ بوون.
هەروەها لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوەش كراوه كه هەموو ڕێوشوێنێکی پێویست بەرامبەر تۆمەتباران گیراوەتەبەر و هێزە ئەمنییەکان شوێنەوارەکانیان ڕادەستی ئیدارەی مۆزەخانەی نیشتمانی کردووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.