باڵیۆزخانه‌ی عێراق له مۆسكۆ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م ڕایگه‌یاند، ئاماده‌یه هاوكاری هه‌موو ئه‌و هاووڵاتییه عێراقییانه بكات كه ده‌یانه‌وێ له بیلاڕووسیا بگه‌ڕێنه‌وه وڵات.
باڵیۆزخانه‌ی عێراق هه‌موو هاووڵاتییانی ئاگادار كرده‌وه كه له ڕێگه‌ی واتس‌ئاپ یان ئیمهیل ده‌توانن ئاگاداری‌یان بكه‌نه‌وه به مه‌به‌ستی گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ وڵات.
لای خۆیه‌وه وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق ئاشكرای كردبوو كه ئه‌و كۆچبه‌ره عێراقییانه‌ی له سنووره‌كانی بیلاڕووسیا و پۆڵه‌دا گیریان خواردووه به هه‌زار كۆچبه‌ر ده‌خه‌ملێنرێن.
فلادیمێر زامیتالین جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی دیوانی حكوومه‌تی بیلاڕووسیا پێشتر ڕایگه‌یاندبوو كه له‌گه‌ڵ عێراق ڕێككه‌وتنێك ئیمزا ده‌كه‌ن بۆ ته‌رخانكردنی هێڵێكی ئاسمانی تایبه‌تی بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ڕاسته‌وخۆی كۆچبه‌ره عێراقییه‌كان.
هه‌روه‌ها له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانیش ڕۆژی سێشه‌می ڕابردوو بڕیار درابوو به ته‌رخانكردنی بڕی 200 هه‌زار دۆلار (300 ملیۆن دینار) بۆ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه به مه‌به‌ستی هاوكاریكردنی ئه‌و كۆچبه‌ره عێراقییانه‌ی له سنووره‌كانی بیلاڕووسیا و پۆڵه‌ندا و لیتوانیا گیریان خواردووه تا هه‌وڵبدرێ به ئاره‌زوومه‌ندانه بگه‌ڕێنرێنه‌وه عێراق.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.