ژماره‌یه‌ك له به‌ربژێری سه‌ربه‌خۆی سه‌ركه‌وتووی هه‌ڵبژاردنه‌كان عێراق هاوپه‌یمانییه‌كی نوێی سیاسی به‌ناوی (هاوپه‌یمانی سه‌ربه‌خۆی عێراق) ڕاگه‌یاند.
هاوپه‌یمانییه‌كه پێكهاتووه له 15 به‌ربژێری سه‌ربه‌خۆ له پارێزگاكانی واسیت و باشووری عێراق كه له هه‌ڵبژاردنه‌كانی 10ی مانگی ڕابردوو سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ستهێنابوو.
له هه‌ڵبژاردنه پێشوه‌خته‌كه‌ی مانگی ڕابردووی عێراق 44 هاوپه‌یمانی به‌شدارییان كردبوو كه له 260 تا 300 حزب و لایه‌ن پێكهاتبوون، هه‌روه‌ها چه‌ندان حزب و به‌ربژێری سه‌ربه‌خۆش به‌شدارییان كردبوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.