ئه‌مشه‌و پێنجشه‌م ئه‌ندامێكی شانه‌ی هه‌واڵگری سه‌ر به وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق له شاری به‌سڕا له‌لایه‌ن دوو چه‌كداره‌وه ده‌كوژرێت.
ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندنی عێراق بڵاویان كرده‌وه: ئه‌مشه‌و دوو چه‌كداری نه‌ناسراو به ماتۆڕسكیل هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر عه‌بدولزه‌هره ناسر مالیكی ئه‌ندامێكی شانه‌ی هه‌واڵگری وه‌زاره‌تی ناوخۆ و ته‌قه‌ی لێ ده‌كه‌ن.
ئه‌ندامه‌كه‌ی شانه‌ی هه‌واڵگری له‌نێو ئۆتۆمبێڵی تایبه‌تی خۆی له شاری به‌سڕا بووه و ڕاسته‌وخۆ به گوله‌ی چه‌كداره‌كان كوژراوه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانیش دوو چه‌كداره نه‌ناسه‌كه دوای كوشتنی ئه‌ندامه‌كه‌ی شانه‌ی هه‌وڵگری، به‌ره‌و شوێنێكی نادیار هه‌ڵهاتوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.