Erbil 38°C دووشەممە 16 شوبات 15:23

فڕۆکه‌ جه‌نگییه‌کانی عێراق پێگه‌کانی چه‌کدارانی داعش له‌ چیای حه‌مرین بۆردومان ده‌که‌ن

کوردستان TV
100%

 

فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی عێراق ئه‌مڕۆ هه‌ینی له‌ ئاسمانه‌وه‌ هێرشیان كردۆته‌ سه‌ر پێگه‌كانی چه‌كدارانی داعش له‌ زنجیره‌ چیاكانی حه‌مرین.

شانه‌ی ڕاگه‌یاندنی ئه‌منی عێراق له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاوی كرده‌وه‌: ئه‌مڕۆ هه‌ینی فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی عێراق له‌ زنجیره‌ چیاكانی حه‌مرین كه‌ ده‌كه‌وێته‌ نێوان هه‌رسێ پارێزگای كه‌ركووك و سه‌ڵاحه‌دین و دیاله‌، به‌ چڕی پێگه‌كانی چه‌كدارانی داعشیان بۆردومان كردووه‌.

ئاشكراشی كرد كه‌ فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كان هه‌شتجار بۆردومانی چڕی پێگه‌كانی چه‌كدارانی داعشیان كردووه‌ به‌تایبه‌ت ئه‌و پێگانه‌ی كه‌ ده‌كه‌ونه‌ نزیك پارێزگای دیاله‌وه‌.

شانه‌ی ڕاگه‌یاندنی ئه‌منی عێراق جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ به‌هۆی بۆردوومانه‌كانه‌وه‌‌ 8 پێگه‌ی نهێنی چه‌كدارانی داعش خاپوور كراوه‌.

 

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.