ئه‌مڕۆ هه‌ینی و كه‌مێك پێش ئێستا بۆمبێكی چێنراو به ئۆتۆمبێڵێكی سه‌ربازی سوپای عێراق ته‌قییه‌وه و به‌هۆیه‌وه بریندار هه‌یه.
هه‌ڵۆ جه‌باری په‌یامنێری (كوردستان تیڤی) ڕایگه‌یاند: پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ینی له چه‌می ڕۆخانه له شارۆچكه‌ی داقووق له باشووری پارێزگای كه‌ركووك بۆمبێكی چێنراو به ئۆتۆمبێڵێكی سه‌ربازی سوپای عێراق ته‌قییه‌وه و به‌هۆیه‌وه 3 سه‌ربازی عێراقی به سه‌ختی بریندار بوون.
ڕاشیگه‌یاند: هه‌رسێ سه‌ربازه برینداره‌كه ڕاسته‌وخۆ گواستراونه‌ته‌وه نه‌خۆشخانه‌ی شارۆچكه‌ی داقووق به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری ته‌ندروستی به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كانیانه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.