فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی به‌غدا ئاشكرای كرد، ئه‌مڕۆ هه‌ینی گرووپێكی بازرگانیكردن به جه‌سته‌ی مرۆڤیان ده‌ستگیركردووه.
فه‌رمانده‌ییه‌كه له به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاوی كرده‌وه: له‌سه‌ر بنه‌مای زانیارییه هه‌واڵگرییه‌كان توانرا گرووپێكی مه‌ترسیداری بازرگانیكردن به جه‌سته‌ی مرۆڤ له به‌ری ئه‌عزه‌مییه‌ی شاری به‌غدا ده‌ستگیر بكه‌ن.
ڕاشیگه‌یاند: گرووپه‌كه پێكهاتبوو له پیاوێك و دوو ئافره‌ت كه كارییان بازرگانیكردن بوو به جه‌سته‌ی مرۆڤ، تۆمه‌تباره‌كان ڕه‌وانه‌ی به‌رده‌می دادوه‌ر كراون بۆ وه‌رگرتنی سزای تاوانه‌كانیان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.