شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق دەستگیرکردنی کەسێکی ڕاگەیاند کە بەرپرسە لە دابەشکردنی پارە بۆ کەسوکارانی داعش لە پارێزگای کەرکووک.
شانەکە لە ڕاگەیاندراوێکدا ڕایگەیاند: دوای ئەوەی لەلایەن دەزگای هەواڵگری و هێزی دژە تیرۆرەرەوە زانیارییمان پێدرا لەسەر بوونی یەکێک لەو توخمە تیرۆرستیانە لە کەرکووک کە بەرپرسە لە دابەشکردنی پارەی بەسەر کەسوکارانی داعش توانیمان پشتڕاستی بکەینەوە.
هەروەها ڕایگەیاند: بە هاوبەشی لهگهڵ كهتیبهى بهدواداچوون توانرا دەستگیر بکرێت، هەروەها تیرۆرستەکەش یهكێک بووه لهداواكراوهكانى دادگە بهپێى ماددهى 4ى تیرۆر.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.