وەزارەتی تەندروستی عێراق ڕێککاری پێویست دەگرێتە بەر بۆ خۆئامادەکردن لەبەرامبەر هاتنی شەپۆڵی چوارەمی ڤایرۆسی کۆڕۆنا.
وەزارەتی تەندروستی عێڕاق لە بارەی هاتنی شەپۆڵی چوارەمی کۆڕۆنا هۆشداری دەدات و ڕایدەگەیەنێت: ڕه‌وشی كۆنترۆڵكردنی په‌تای كۆرۆنا له به‌شێک له پارێزگاكان بەپێی پێوسیت نییه و پێشبینی ده‌كه‌ن شه‌پۆڵی چواره‌می په‌تاكه له ناوچەکە ڕووبدات بەهۆی ئەو ڕێژەی کەمەی خۆکووتانی هاووڵاتییان بە ڤاکسینی کۆڕۆنا.
ڕاشیدەگەیەنێت: بنكه و ناوه‌نده ته‌ندروستییه‌كانیان ئاگاداركردووه‌ته‌وه ڕێککاری پێوست بگرنه‌به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی کاری پێشوەختەی بۆ بکرێت و هەڵسن به دابینكردنی ده‌رمان و ڤاكسین و قه‌ره‌وێله‌ی پێویست.
وەزارەتەکە هەروەها جەخت دەکاتەوە لە کارپێکردن بەو ڕێنماییانەی کە سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ هەمان بابەت دەریکردووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.