لەگەڵ تەواوبوونی ڕێککەوتننامەکە یونامی پێشوازی دەکات لە پەسەندکردنی عێراق بۆ ڕێکەوتننامەی پاریس.
نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق ئەمڕۆ هەینی پێشوازی لە پەسەندکردنی عێراق بۆ ڕێککەوتننامەی پاریس کرد و ڕایگەیاند: وەڵامدانەوەی گۆڕانکارییەکانی کەش وهەوا لە عێراقدا دەبێت بە ئاڕاستەیەك بن کە بە پڕەنسیپەکانی مافەکانی مرۆڤ و شکۆو یەکسانی بۆ ئەوانە فەراهەم بکات کە زۆرترین زیانیان پێدەگات.
ئەمڕۆ دووایین لوتکەی جیهانیی گۆڕانی کەش و هەوا بەڕێوەچوو و لوتکەکە کۆمەڵێک سوپرایزی لەخۆگرتبوو کە لە هەمووان چاوەڕوان نەکراوتر ڕێككەوتنی نێوان ئەمریکا و چین بوو.
ڕێککەوتنی نێوان ئەمریکا و چین پێکهاتبوو لەوەی هەردوو وڵات بۆ ماوەی 10 ساڵی داهاتوو بەیەکەوە کاربکەن بۆ سنووردارکردنی دەردان و بڵاوبوونەوەی گازە زیانبەخشەکان لە ژینگەدا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.