له میانی گه‌ری نۆیه‌می پالاوتنه‌كانی ئه‌وروپا بۆ گه‌یشتن به مۆندیالی داهاتووی ولاتی قه‌ته‌ر هه‌ردوو هه‌لبژارده‌ی ئیتالیا‌و سویسرا به گۆلێك یه‌كسان بوون .
یارییه‌كه له ئیتالیا‌و له‌سه‌ر یاریگای ئۆلۆمپیكۆ به‌رێوه چوو ، له خوله‌كی یازده سویسرای میوان به گۆلێكی یاریزان سیلڤان ڤێدمیر پێشكه‌وت كاتێك به لێدانێكی به‌هێز له ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌ی سزا تۆپێكی ئاراسته‌ی گۆلی خاوه‌ن مال كرد و سویسرای پێشخست ، هه‌وڵه‌كانی ئیتالیا به‌رده‌وام بوو بۆ یه‌كسان كردنه‌وه‌ی ئه‌نجامی یاری و له خوله‌كی سی وشه‌ش جیۆڤانی دی لۆرینزۆ سوودی له لێدانێكی راسته‌وخۆ بینی و گۆلی یه‌كسان بوونه‌وه‌ی تۆمار كرد‌و گێمی یه‌كه‌م به‌م ئه‌نجامه ته‌واو بوو .
له گێمی دووه‌میش هه‌وله‌كانی هه‌ردوولا به‌رده‌وام بوو بۆ تۆمار كردنی گۆلی زیاتر، له دوا خوله‌كی یاری جۆرجینیۆ لێدانێكی سزای له سوودی ئیتالیا له ده‌ستداو یاریش به‌یه‌كسان بوون كۆتایی پێ هات و ئیتالیا به پازده خال و به‌جیاوازی گۆل له پله‌ی یه‌كه‌می ریزبه‌ندی مایه‌وه‌و سویسراش به‌هه‌مان ژماره‌ی خاله‌كان له پله‌ی دووه‌می كۆمه‌له‌ی سێیه‌م دێت .
له پاڵاوتنه‌کان ئیتاڵیا و سویسرا یه‌کسانبوون
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.