له گه‌ری سێزده‌هه‌مینی پالاوتنه‌كانی ئه‌مه‌ریكای باشوور بۆ گه‌یشتن به مۆندیالی دووهه‌زارو بیست و دووی وڵاتی قه‌ته‌ر هه‌ردوو هه‌لبژارده‌ی ئۆرگوایی و ئه‌رجه‌نتین روبه‌روی یه‌كتری بوونه‌وه.
یارییه‌كه له ئۆرگوایی و له‌سه‌ر یاریگای كامبیۆن دیل سگیلۆ به‌رێوه‌چوو ، له‌گه‌ل فیكه‌ی ده‌ست پێكی یاری و له خوله‌كی حه‌وت ئه‌نخێل دی ماریا تاكه گۆلی یاریه‌كه‌ی له سوودی ئه‌رجه‌نتینی میوان تۆمار كرد .
به‌درێژایی ماوه‌ی یاری یاریزانانی ئۆرگوای له‌هه‌ولی یه‌كسان كردنه‌وه‌ی ئه‌نجامی یاری بوون به‌لام سه‌رجه‌م هه‌وله‌كان بێ ئه‌نجام بوون و ئه‌رجه‌نتین له ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی سه‌ركه‌وتنێكی گرینگی به‌ده‌ست هێناو كۆی خاله‌كانیشی له پله‌ی دووه‌می ریزبه‌ندی هه‌لبژارده‌كانی ئه‌م كیشوه‌ره بۆ بیست و هه‌شت خال به‌رزكرده‌وه‌و له دوای به‌رازیڵی پێشه‌نگه‌وه دێت ، ئۆلاڤوایش تووشی پێنجه‌م دۆراندن هات و خاوه‌نی شازده خاله‌و له پله‌ی شه‌شه‌می كۆمه‌له‌كه مایه‌وه .
له پاڵاوتنه‌کان ئه‌رجه‌نتین سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر ئۆرگوایی تۆمارکرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.