دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ ئاگادارییەك سەبارەت بەهاوردەکردنی پەتاتە لەلایەن بازرگانانەوە بڵاودەكاتەوە و ڕایدەگەیەنێت: ماوەی قەدەغەی هاوردەكردنی پەتاتە درێژكرایەوە
ئەمڕۆ شەممە 13ى 11 ى 2021 ، بەرێوەبەرایەتی كۆمەڵگەی دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ بڵاویكردەوە: وەزارەتی کشتوکاڵی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبروسکەیەک بۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرگی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە کە هەرچەند بڕیاربوو لەڕێکەوتی1-11-2021 قەدەغە لەسەر هاوردەکردنی پەتاتە هەڵگیرێت ، بەڵام تا ماوەیەکی دیکەی دیاری نەکراو قەدەغەی لەسەر هەڵناگیرێت و ڕێگە بەهاوردەکردنی نادرێت.
ههروهها راشیدهگهیهنن: داواش لە بازرگانان كراوە تا ڕاگەیاندنی کاتی هەڵگرتنی قەدەغەی هاوردەکردنی هەوڵی هاوردەکردنی پەتاتە نەدەن چونکە ڕێگەی پێ نادرێت.
دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ: ماوەی قەدەغەی هاوردەکردنی پەتاتە درێژکرایەوە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.