گی تشرینی یه‌كه‌م به‌ده‌ستهێنا كه ئه‌مه‌ش یه‌كه‌مجاره له ماوه‌ی پتر له ساڵ یاریزانه‌كه خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی مانگ له خوله‌كه ده‌باته‌وه.
سه‌ڵاح مانگی ڕابردوو ئاستێكی به‌رزی له ڕیزی تیپه‌كه‌ی له ڕكابه‌ریه‌كانی پرێمه‌رلیگ پێشكهشكردو پێنج گۆڵی تۆماركرد كه سیانیان به هاتریك له‌به‌رامبه‌ر یانه‌ی مانچسته‌ریونایتد به‌ده‌ستی هێنا.
هاوكات ئه‌م ئه‌ستێره‌یه مانگی پێشوو چوار پاسی یه‌كلایی كه‌ره‌وه‌ی به هاوكارانی داوه‌و ئێستاش به تۆماركردنی ده گۆڵ له پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی گۆڵكارانی خوله‌كه دێت، له ئاستی ڕاهێنه‌رانیش تۆماس تۆخێلی ئه‌ڵمانی و ڕاهێنه‌ری یانه‌ی چێڵسی خه‌ڵاتی باشترین ڕاهێنه‌ری مانگی تشرینی یه‌كه‌می خولی ئینگلته‌رای به‌ده‌ستهێنا.
تۆخێل مانگی ڕابردوو ڕابه‌رایه‌تی بلوزی كرد له تۆماركردنی چوار سه‌ركه‌وتن له چوار گه‌ڕی خوله‌كه‌دا، ئێستاش چێڵسی به كۆكردنه‌وه‌ی بیستوشه‌ش خاڵ له یازده یاری له پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی یانه‌كانی پرێمه‌رلیگ دێت، له بردنه‌وه‌ی خه‌ڵاته‌كه‌دا، تۆخێل پێش هه‌ریه‌ك له یۆرگن كلۆپی هاونیشتیمانیه‌كه‌ی و ڕاهێنه‌ری لیڤه‌رپول و پاتریك ڤیێرای فه‌ڕه‌نسی و ڕاهێنه‌ری كریستاڵ پاڵاس و دێڤید مۆیسی سكۆتله‌ندی و ڕاهێنه‌ری وێستهام یونایتد كه‌وت كه ئه‌وانیش به هه‌مان شێوه بۆ خه‌ڵاتی باشترین ڕاهێنه‌ری مانگی پێشووی خولی ئینگلته‌را پاڵێوراوبوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.