بەپێی چەند سەرچاوەیەكی میدیایی ئیتاڵیا، بەرپرسانی یانەی ئەی سیی میلان هەوڵ دەدەن گرێبەستی ستێفانۆ پیۆلی ڕاهێنەری تیپەكەیان درێژبكەنەوە كە لە كۆتایی ئەم وەرزە تەواودەبێت.
ئەویش وەك پاداشتێك بۆ ڕاهێنەرەكە كە لە دوو وەرزی ڕابردوودا توانی ئاستی میلان بەرزبكاتەوەو بیگەڕێنێتەوە چامپیۆنس لیگ، ئێستاش یانەكە لە پلەی دووەمی ڕیزبەندی كالچیۆ دایەو بە جیاوازی گۆڵ لە دوای ناپۆلی پێشەنگ دێت.
لەمبارەوە ڕۆژنامەی تۆتۆ سپۆرتی ئیتاڵی بڵاویكردەوە كە ئیدارەی ڕۆسۆنێری لە ڕێككەوتن لەگەڵ پیۆلی نزیك بۆتەوە بۆ درێژكردنەوەی گرێبەستی تا ساڵی دووهەزاروبیست وچوار و بەرزكردنەوەی بڕی مووچەی ساڵانەی لە دوو ملیۆن و پێنجسەد هەزار یۆرۆ بۆ سێ ملیۆن و پێنجسەد هەزار یۆرۆ، پیۆلی تەمەن پەنجاوشەش ساڵ پێشتر سەرپەرشتی مەشقی هەریەك لە یانەكانی پالێرمۆ و لاتسیۆ و ئینتەرمیلان و فیۆرنتینای لەئەستۆ بووە، لە تشرینی یەكەمی دووهەزارونۆزدەشەوە بۆتە ڕاهێنەری ئەی سیی میلان.
بەرپرسانی میلان هەوڵ دەدەن گرێبەستی ستێفانۆ پیۆلی ڕاهێنەری تیپەکەیان درێژبکەنەوە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.