ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەكانی ئینگلتەرا ئاشكرایانكرد كە یانەی ئارسناڵ هەوڵ دەدات لە مێركاتۆی زستانەدا پێكهاتەكەی توندوتۆڵ بكات تا بتوانێت لە ڕكابەریكردن لە پێشبڕكێكانی ئەم وەرزە بەردەوام بێت و دەرفتی گەیشتن بۆ یاریەكانی وەرزی داهاتووی چامپیۆنس لیگ لەدەست نەدات.
بۆ ئەم مەبەستەش ئیدارەی یانەكە بەنیازە لە ڕۆژانی داهاتوو گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی یوڤێنتوس بكات بۆ واژووكردنی گرێبەست لەگەڵ دێیان كولوسێڤسكی سویدی و ناوەڕاستكاری لاوی یوڤێ لە مێركاتۆی زستانەدا، ئەویش دوای ئەوەی هەوڵەكانی یانە لەندەنیەكە بۆ گواستنەوەی دوسان ڤلاهۆڤیچی سڕبی و هێرشبەری لاوی یانەی فیۆرنتینا سەری نەگرت.
كولوسێڤسكی تەمەن بیست ویەك ساڵ لە پازدە یاری ئەم وەرزی یوڤێنتوس بەشداری كردووەو تەنها لە دوو یاری لە پێكهاتەی سەرەكی بووە، ئەویش بەهۆی ئەوەی ماسیمیلیانۆ ئەلێگری ڕاهێنەری خانمە پیرەكە پشت بە یاریزانی دیكە دەبەستێت و لە زۆربەی یاریەكاندا لە پێكهاتەی سەرەكی تیپەكەی بەشداری پێناكات .
ئارسناڵ ههوڵ دهدات لە مێرکاتۆی زستانەدا بهچهند گرێبهستێک پێکهاتەکەی توندوتۆڵ بکاتهوه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.