یانەی ڕیال مەدرید لە هەوڵەكانی بۆ واژووكردنی گرێبەست لەگەڵ كلیان مباپێی فەڕەنسی و ئەستێرەی یانەی پاریس سانجێرمان بەردەوامە، ئەویش دوای ئەوەی لە هاوینی ڕابردوو نەیتوانی یاریزانەكە بگوازێتەوە ڕیزەكانی.
یانەی ڕیال مەدرید لە هەوڵەكانی بۆ واژووكردنی گرێبەست لەگەڵ كلیان مباپێی فەڕەنسی و ئەستێرەی یانەی پاریس سانجێرمان بەردەوامە، ئەویش دوای ئەوەی لە هاوینی ڕابردوو نەیتوانی یاریزانەكە بگوازێتەوە ڕیزەكانی.
لەمبارەوە سەرچاوە ڕۆژنامەوانیەكانی ئیسپانیا بڵاویانكردەوە كە ئیدارەی یانەی ڕیالَ مەدرید بەنیازە لە سەرەتای ساڵی داهاتوو ئۆفەرێك پێشكەشی مباپێ بكات و هەرزوو ئەم پرسە یەكلایی بكاتەوە، نەوەك لە كۆتایی ئەم وەرزەو لەگەڵ تەواوبوونی گرێبەستی لەگەڵ پاریس سانجێرمان، یانەی دیكە پێش ڕیالَ بكەون و گرێبەستی لەگەڵ واژووبكەن، یاخود لەم ماوەیەدا یاریزانەكە بۆچوونی بگۆڕێت و بڕیاربدات گرێبەستی لەگەڵ تیپە پاریسیەكە درێژبكاتەوە.
بۆیە لەبەر ئەم هۆكارانە بەرپرسانی یانەی شاهانە بڕیاریانداوە هەنگاوەكانیان خێرابكەن و لە كانوونی دووەمی داهاتوو گفتوگۆكانیان لەگەڵ بریكاری كارەكانی مباپێ دەستپێبكەن تا لە كۆتایی ئەم وەرزەدا تواناكانی ئەم ئەستێرەیە بەدەست بێنن .
هەوڵەکانی ڕیال مەدرید بۆ واژووکردنی گرێبەستکردن لەگەڵ مباپێ بەردەوامە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.