Erbil 38°C دووشەممە 10 ئاب 22:26

بەشیر حەداد: حکوومەتی نوێی عێراق لەسەر تەوافوق پێکدەهێندرێت

کوردستان TV
100%

بەشیر حەداد، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، رایگەیاند: بەھۆی ناکۆکی نێوان لایەنە سیاسییەکان بەتایبەتیش لایەنە شیعەکان، پێکھێنانی حکوومەتی نوێ ئەستەم دەبێت.

بەشیر حەداد لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا ئاماژەی بەوەداوە کە رەوشی عێراق، بە ئاراستەیەکی نادیار ھەنگاو دەنێت و گوتی: "بەھۆی ناکۆکی نێوان لایەنە سیاسییەکان بەتایبەتیش لایەنە شیعەکان، پێکھێنانی حکوومەتی نوێ ئەستەم دەبێت".

گوتیشی: "حکوومەتی نوێی عێراق لەسەر بنەمای زۆرینە پێکناھێندرێت، بەڵکو لەسەر تەوافوق پێکدەھێندرێت".

بەپێی ئەنجامە بەراییەکانی ھەڵبژاردنەکان کە لەلایەن کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانەوە بڵاوکراوەتەوە، رەوتی سەدر بە سەرۆکایەتی موقتەدا سەدر لە کۆی 329 کورسی ئەنجوومەنی نوێنەران، 73 کورسی بەدەستھێناوە.

ھەروەھا ھاوپەیمانی تەقەدوم بەسەرۆکایەتی محەمەد حەلبوسی 38 کورسی و ھاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا بەسەرۆکایەتی نوری مالیکی 34 کورسی و ھاوپەیمانی فەتح بەسەرۆکایەتی ھادی عامری 16 کورسی و 

پارتی دیموکراتی کوردستانیش 32 کورسی بەدەستھێناوە.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.