سوپای عێراق دەستگیرکردنی تیرۆریستێکی لە شاری مووسڵ سەنتەری پارێزگای نەینەوا باکووری ئەو وڵاتە، راگەیاند.
بەڕێوەبەرایەتی ھەواڵگریی سەربازیی سەربە وەزارەتی بەرگریی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە پشت بەستن بە زانیاریە ھەواڵگرییەکان، ھێزەکانی لیوای سێی پیادە لە میانی ئۆپەراسیۆنێکدا، تیرۆریستێکیان لە شاری مووسڵ دەستگیرکردووە.
باس لەوەشکراوە کە تیرۆریستە دەستگیرکراوەکە، بەپێی ماددەی چواری تیرۆر داواکرابوو.
وێڕای ئەوەی عێراق لە ساڵی 2017دا سەرکەوتنی بەسەر رێکخراوی تیرۆریستی داعش و کۆنترۆڵکردنەوەی تەواوی رووبەری ئەو خاکەی کە رێکخراوەکە لە ھاوینی 2014دا دەستی بەسەردا گرت، راگەیاند، بەڵام تاوەکو ئێستا رێکخراوەکە لە رێگەی پاشماوە و شانە نووستووەکانی ناو بەناو کردەی تیرۆریستی ئەنجام دەدات، بەتایبەتیش لە ناوچەکانی نێوان پارێزگاکانی کەرکووک، سەڵاحەددین و دیالە کە بە "سێگۆشەی مەرگ" ناودەبرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.