ھێزە ئەمنییەکانی عێراق لە میانی ئۆپەراسیۆنێکدا، حەشارگەیەکی داعشیان لە پارێزگای ئەنبار رۆژئاوای ئەو وڵاتە، خاپوور کرد.
سەرچاوەیەکی ئەمنی لە پارێزگای ئەنبار بە میدیا عێراقییەکانی راگەیاندووە کە ھێزە ئەمنییەکان، ئۆپەراسیۆنێکیان بۆسەر پاشماوەکانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش لە ناوچەکانی دەورووبەری قەزای ھیت رۆژئاوای پارێزگای ئەنبار ئەنجامداوە.
بەپێی راگەیەندراوەکە لە میانی ئۆپەراسیۆنەکەدا، حەشارگەیەکی داعش دۆزراوەتەوە کە دواتر لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانەوە، خاپوور کراوە.
سەرەڕای ئەوەی ھێزە عێراقییەکان داعشیان لە ناوچەکان شکست پێ ھێناوە، بەڵام شانە نووستووەکانی رێکخراوەکە تا ئێستا بەردەوامن لەسەر پەلامارەکانیان بەتایبەت لە ناوچەکانی سەربە پارێزگاکانی نەینەوا، کەرکووک، دیالە، سەڵاحەددین و ئەنبار.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.