Erbil 38°C دووشەممە 10 ئاب 22:25

قاسم شەشۆ: زیاتر لە 900 چەکداری پەکەکە هاتوونه‌ته‌ ناو ڕیزی پێشمەرگە

کوردستان TV
100%

فەرماندەی ھێزی پێشمەرگەی شنگال رایده‌گه‌ێنێت، چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌ به‌ ته‌واوی بێ ئومێد بوون و تا ئێستاش زیاتر لە 900 چەکداری پەکەکە هاتوونه‌ته‌ ناو ڕیزی پێشمەرگە .

قاسم شەشۆ، فەرماندەی ھێزی پێشمەرگەی شنگال، به‌ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگه‌یاندووه‌، ھاتنی چەکدارانی پەکەکە بۆ ناو ڕیزەکانی پێشمەرگە زۆر زیادی کردووە و ئەوەی دێت ئێمە ناونووسیان دەکەین و ڕەوانەی ھەرێمی کوردستانیان دەکەین و تا ئێستا زیاتر لە900 چەکدار ھاتوون و ئێمەش سەرجەمیانمان ناونووس کردووە.

قاسم شەشۆ گوتیشی: ئێمە جارێ ڕامانگرتووە، ئەگەرنا بەلێشاو پەیوەندیمان پێوە دەکەن، ئەوەش بۆ چەند فاکتەرێک دەگەڕێتەوە.

شەشۆ زیاتر گوتی: ''پەکەکە ئێستا ھاوکاریی داراییان ناکات و تەعدایان لێ دەکات و بەزۆر دەیانبات بۆ سووریا و شەڕیان پێ دەکات و بەکوشتیان دەدات و مەترسیی بۆردوومانیشیان بەردەوام لەسەرە، بۆیە نایانەوێت ژیانی خۆیان بخەنە مەترسییەوە و دەزانن چارەنووسیان لەگەڵ پەکەکە نادیارە و بێئومێد بوون، بۆیە دێن دەبنە پێشمەرگە و دەزانن پاشەڕۆژێکی گەشیان دەبێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.