Erbil 38°C دووشەممە 10 ئاب 22:26

کونسوڵی هیندستان لە هەولێر یادی سەربەخۆبوونی وڵاتەکەی بە چاندنی ژمارەیەک نەمام دەکاتەوە

کوردستان TV
100%

 

کونسوڵخانەی هیندستان بە یاوەری پارێزگاری هەولێر یادی 75 ساڵەی سەربەخۆبوونی بە چاندنی 75  نەمام لە پاڕکی سامی عەبدولڕەحمان کردەوە.

بەئامادەبوونى سوبهاش کەین کونسوڵى گشتی هیندستان لە هەولێر و ئومێد خۆشناو پارێزگارى هەولێر کونسوڵخانەى هیندستان لەهەولێر بە بۆنەى 75 ساڵەى ڕۆژى سەربەخۆیی وڵاتەکەى لەپارکى شەهید سامى عەبدولڕەحمان هەڵمەتى چاندنی 75 نەمامى بەمبۆنەیەوە ئەنجامدا.

ئومێد خۆشناو وێڕاى پیرۆزبایی بەبۆنەى 75 ساڵەى سەربەخۆیی وڵاتەکەیان لە گەل و حکوومەت و کونسوڵخانەى وڵاتى هیندستان لەهەولێر، جەختی کردەوە لەو هەماهەنگییەى هەرێمى کوردستان لەگەڵ وڵاتان هەیەتى كه‌ ڕۆژ دواى ڕۆژ لە بەرەوپێشچووندایە و ژمارەى کونسوڵ و نوێنەرى وڵاتانیش لەزیادبوون دایە و بەردەوامیش پەرەى زیاترى پێدەدەرێت.

هەروەها ڕایگەیاند کونسڵخانەى هیندستان لەهەولێر لە ماوەى ڕابردوودا کارئاسانى زۆریان بۆ هاووڵاتییانی هەرێمى کوردستان ئەنجامداوە لەچوونیان بۆ وڵاتەکەیان و بەتایبەتی بۆ وەرگرتنى چارەسەرى تەندروستى.

ڕاشیگەیاند:  لەبەرامبەردا حکوومەتى هەرێمى کوردستان هەمیشە هاوکار و هەماهەنگ بووە لەگەڵیان کە ئێستا دەبینین ژمارەیەکى زۆر لە هاووڵاتییانی هیندستان لەهەرێمى کوردستان لە کۆمپانیاکانى کەرتى تایبەت و شوێنە جیاوازەکاندا کاردەکەن، هەروەها بوونى پەیکەرى غاندیش لەنێو پارکی شەهید سامى عەبدولڕەحمان مانایەکى گەورەیە بۆ ئەو پەیوەندییە تۆکمەیەى لەنێوان هەردوولاماندا هەیە.

پارێزگاری هەولێر ئاماژەی بەوەش کرد کە ئەو پەیوەندی و هەماهەنگییەى لەنێوان هەردوولا هەیە، زیاتر پەرەى پێدەدەرێت، بە مەبەستى خزمەتکردنى زیاترى هاووڵاتییان.

 

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.