سه‌ره‌تا په‌یامنێری كوردستان تیڤی له ئه‌ڵمانیاوه سه‌باره‌ت به كۆچبه‌ران تا ئێستا هیچ هه‌ڵوێستی فه‌رمی رانه‌گه‌یاندووه و داوای له وڵاتانی ئه‌وروپا كردووه كه یه‌ك هه‌ڵوێست بن بۆ ئه‌و پرسه ، زیاتر كیشه‌كه كیشه‌كی سیاسی له نێوان بیلاروسیا و وڵاتانی ئه‌وروپایه و هه‌ر یه‌ك له‌و لایه‌نانه هه‌ڕه‌شه له یه‌كتر ده‌كه‌ن.
روونیشیكرده‌وه كه ئه‌و جه‌نگه جه‌نگێكه له نێوان دوو جه‌مسه‌ر . ئه‌وه‌ی بیلا روسیا ئه‌نجامی ده‌دات فشارێكی سیاسییه به‌رامبه‌ر به وڵاتانی ئه‌وروپی .
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه هه‌ڵوێستی فه‌رمی ئه‌لمانیا و وڵاتانی ئه‌وروپا و پۆلۆنیا بوونی نیه به كردنه‌وه‌ی سنوور به‌رامبه‌ر به كۆچبه‌ران . ئه‌وه‌ی كه باسیش ده‌كرێت ته‌نها پرۆپاگه‌نده‌یه و هیچی دیكه نیه .
له میانه‌ی به‌شداریكردن له بەرنامەی رۆژەڤی کوردستان سه‌باره‌ت به پرسی کۆچکردن..هۆکار و چارەسەرەکان د. مەدحەت محەمەد چاودێری سیاسی رایگه‌یاند :
له هه‌رێمی كوردستان به‌شێك له راگه‌یاندنه‌كان ئه‌و پرسه به شێوازێكی هه‌ڵه ده‌وروژێنن ، هه‌ندێك له سیاسییه‌كانی خۆمان له جیاتی سیاسه‌ت بۆ میلله‌ت بكه‌ن سیاسه‌ت به میلله‌ته‌وه ده‌كه‌ن .
روونیشیكرده‌وه كه كێشه‌ی كۆچره‌وی كیشه‌كی جیهانیه و به‌شێكی یاساییه و به‌شێكی نایاساییه ، نایاسایی واتا هات و نه‌هات و گرتنه به‌ری مه‌رگ .
ئاماژه‌شیدا كه ئه‌وه‌ی ئێستا بۆ نموونه له سوریا رووده‌دات و خه‌لكی ئه‌و وڵاته ده‌چنه ده‌ره‌وه ، زۆر له وڵاتانی ئه‌وروپا ئیقامه‌ی دائیمی ناده‌ن به‌وانه‌ش به‌ڵكو پێیان ده‌گوترێت كه كاتێك باری سیاسی و ئه‌منی ئاسایی بووه‌وه ئه‌وا ده‌گه‌رێندرێنه‌وه سوریا .
د. مەدحەت محەمەد راشیگه‌یاند ئه‌گه‌ر ئێستا ته‌ماشای هه‌رێمی كوردستان بكه‌ین ، كه نوێنه‌ری زۆربه‌ی وڵاتانی ئه‌وروپا لێره‌ن ، ته‌ماشا ده‌كه‌ین پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن بوونی هه‌یه و هاووڵاتی ئازاده له ده‌نگدان ، سیسته‌مێكی دیكتاتۆریه‌ت بوونی نیه ، هه‌ر كه‌س ئازاده له ره‌خنه‌گرتن و هێرش كردنه سه‌ر هه‌ر كه‌موكوڕییه‌ك .
روونیشیكرده‌وه كه خه‌ڵكی بیلاروسیا كه ئه‌و وڵاته سیسته‌مێكی دیكتاتۆری هه‌یه كه‌چی هاووڵاتیانی ئه‌و وڵاته وڵاتی خۆیان جێناهێڵن .
هاووڵاتی كه خۆی بڕیاری داوه كۆچ بكات ناكرێت له سه‌ر حیسابی كۆمه‌ڵگه‌و ناوچه‌كه‌ت بچیت ناوی ئه‌و شوێنه ناشرین بكه‌یت . به هه‌زاره‌ها كه‌یسی ناره‌وا دروست بكه‌یت .
د. مەدحەت محەمەد گوتی : كیشه‌كان له هه‌رێمی كوردستان ، له رووی به‌رێوه‌به‌ردن بوونی هه‌یه ، زانكۆكانی ئه‌هلی به‌مشێوه نابێت وا زۆر بێت ،كردنه‌وه‌ی ئه‌و زانكۆیانه پێویسته به پلان بكرێته‌وه ، بۆ نموونه ده‌رچووانی په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی له وڵاتان پێویسته جلی كاری له به‌ر بێت ، لای ئێمه ته‌نها ده‌یانه‌وێت به پۆشته‌یی ده‌وامێك بكات ئه‌وه‌ش بۆ خراپی په‌روه‌رده ده‌گه‌ڕێته‌وه هه‌ر له خێزانه‌وه تا زانكۆ و ده‌رچوونی له زانكۆ .
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند كه كه‌رتی تایبه‌ت كێشه‌ی هه‌یه ، پێویسته رێژه‌یه‌كی زۆری كۆمپانیاكان كرێكار‌و فه‌رمانبه‌ری خۆت بێت ئه‌وه‌ش كێشه‌یه‌كی دیكه‌یه كه بوونی هه‌یه .
دواتر به پێی گوته‌ی به‌شێك له‌و كۆچبه‌رانه بۆ هه‌ر تاكێك زیاتر له 150 وه‌ره‌قه‌ی دۆلاری خه‌رج كردووه واتا بۆ 4 كه‌س 600 وه‌ره‌قه‌ی دۆلار واتا ئه‌و كه‌سانه كێشه‌ی ئابووری نییه . یان هه‌یه خانووی فرۆشتووه یان زێڕنگر بووه .
جه‌ختی كرده‌وه كه پێویسته بیمه‌ی ته‌ندروستی له وڵاتی خۆمان بوونی هه‌بێت و دروست بێت .
هه‌روه‌ها ده‌رچوونی ئه‌و خه‌ڵكه هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره بوو ده‌بویایه تێگه‌یشتنی هه‌بێت چونكه گه‌وره‌ترین كێشه له نێوان بیلاروسیا و وڵاتانی ئه‌وروپا هه‌یه . چونكه له ئه‌نجامی ئه‌و كێشانه خه‌ڵك ده‌بێته سووته‌مه‌نی .
گوناهه به‌راورد به كۆچ ره‌وی 1991 و ئێستا بكرێت ، ئه‌وكات ئێمه دووچاری توندترین هه‌ڕه‌شه‌ی دیكتاتۆریه‌ت بووینه‌وه كه كوردی كیمیا باران كردبوو ، ئه‌وروپیه‌كان ئه‌وكات ئه‌وراستیه‌یان ده‌زانی ، هه‌رچه‌ند نوێنه‌ریان لێره نه‌بوو .
به‌ڵام نوێنه‌رانی ئه‌وروپا له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوو به هه‌رێمی كوردستانیان ده‌گوت عێراقه‌كه‌ی تر ، له رووی گه‌شه‌كردنی ئاتبووری و دیموكراسی و فره‌نه‌ته‌وه‌یی و فره‌ئاینی .
سیسته‌مێكی بانقی پێشكه‌وتووت هه‌بێت ، هه‌روه‌ها ته‌مه‌نی خانه‌نشینی كه‌مبكرێته‌وه هه‌ر هیچ نه‌بێت بۆ 2 ساڵ . باج له سه‌ر هه‌موو كۆمپانیاكان دابنرێت ، په‌ره به كه‌رتی گه‌شت و گوزارو كشتوكاڵ بدرێت .
لای خۆشیه‌وه مەشخەل کەولوسی ، بەرپرسی رێکخراوی چاوی کورد بۆ پەرە پێدانی سیاسی سه‌باره‌ت به هه‌مان پرس روونیكرده‌وه
به رای من ئه‌وه‌ی كه هه‌یه دیارده‌یه‌كی جیهانییه ، ئه‌وه‌ی كه تایبه‌ته به هه‌رێمی كوردستان زیاتر ئه‌وه‌یه و نكۆڵی لێ ناكرێت باری ئابوورییه ، هه‌روه‌ها هه‌ندێ لایه‌نی ئۆپۆزسیۆن كێشه‌و گرفته‌كان زیاد له حه‌دی خۆی گه‌وره ده‌كه‌ن ، هه‌روه‌ها سۆسیال میدیا بارودۆخی ئێره‌یان كردووته دۆزه‌خ كه وا نیه .
روونیشیكرده‌وه كه كاتێك هاووڵاتی بڕیار ده‌دات به كۆچ كردن ، ئه‌وه به زیانی ته‌واوی كوردستان ته‌واو ده‌بێت ،هه‌روه‌ها به قازانجی كۆمه‌لێك قاچاخچی ته‌واو ده‌بێت .
ئاماژه‌شیدا كه روسیا و بیلا روسیا ده‌یانه‌وێت فشارێكی سیاسی و روحی و مه‌عنه‌وی و فه‌رهه‌نگی و مرۆیی دژ به ئه‌وروپا دروست ده‌كه‌ن .
بۆیه پێویستیمان به هوشیار بوونه‌وه‌یه‌ك هه‌یه ، ده‌بێ بارودۆخی هه‌رێم باشتر بێت و هه‌وڵی باشتر بوونی بكه‌ین . ئێمه كه خۆمان به‌راورد به سوریا و یه‌مه‌ن و چه‌ندین وڵاتانی دیكه ، سه‌قامگیری ئه‌منی و سیاسی بوونی هه‌یه ، له رووی ئابووریشه‌وه تا راده‌یه‌ك ئاساییه .
ئه‌وه‌شی دركاند كه ئێمه‌ش خاوه‌نی كێشه‌ین ، هۆكاری كیشه‌ی ئابووریش بۆ هه‌رێمی كوردستان بۆ حكومه‌تی عێراقی ده‌گه‌ریته‌وه ، ئێمه كه به‌شێكین له‌و ده‌وڵه‌ته ، ئه‌و به‌شه بودجه نه‌دراوه‌ته ئه‌و به‌شه‌ی عێراق كه هه‌رێمی كوردستانه .
راوه‌ستانی گه‌شه‌ی ئابووری ، بۆ حكومه‌تی عێراقی ده‌گه‌ڕێته‌وه .
له كۆتایی قسه‌كانیدا مه‌شخه‌ڵ كه‌ولوسی گوتی : حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێویسته بایه‌خ به چه‌ند سێكته‌رێك بكات ، له‌وانه كرێكاری بیانی پێویسته رێك بخرێت ، ئێمه پێویستیمان به پلان هه‌یه و له رێگه‌ی راگه‌یاندنه‌وه راستیه‌كان وه‌كو خۆی بوروژێنین
چاره‌سه‌ر بۆ وه‌ستاندنی كۆچكردن ، ره‌خساندنی هه‌لی كار و دامه‌زراندن له كه‌رته ناحكومیه‌كان ، داوا له كۆمپانیاكان بكات بۆ دامه‌زراندنی ده‌رچووان و گه‌نجان .
دارشتني : سوهێل تاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.