Erbil 38°C دووشەممە 16 شوبات 13:35

کۆچبەرانی سنووری بێلاڕووسیا و پۆڵەندا بەخۆڕایی دەگەڕێندرێنەوە بۆ بەغدا

کوردستان TV
100%

 

بریکاری وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق ئاشکرای دەکات گەشتێکی ئارەزوومەندانەی بەخۆڕاییان ڕێکخستووە بۆ ئەو هاووڵاتییە عێراقییانەی کە لە سنووری نێوان پۆڵەندا و بێلاڕووسیا گیریان خواردووە و دەیانەوێت بگەڕێنەوە. 

کەریم نووری بریکاری وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران ئەمڕۆ شەممە ڕایگەیاند: حکوومەتی عێراق لە نزیکەوە چاودێری دۆخی کۆچبەران دەکات لە سنووری بێلاڕووسیا، هەروەها وەزیری گواستنەوەش بەسەردانێک گەیشتووەتە مۆسکۆ بۆ ڕێکخستنی گەشتێکی نائاسایی لە ماوەی 48  کاتژمێری داهاتوو لە بێلاڕووسیاوە بۆ عێراق.

هەروەها ڕایگەیاند: کۆچبەران ئارەزوومەندن لە گەڕانەوەیان بۆ بەغدا و بەردەوام لە پەیوەندیدان لەگەڵ بەشێک لەو کۆچبەرە عێراقییانە کە هەندێکیان دەناڵێنن بەدەست دۆخەکەوە. ڕاشیگەیاند: داوامان لەو وڵاتانە کردووە ڕێز لە مافەکانی مرۆڤ بگرن و بەپێوەری مرۆیی مامەڵە لەگەڵ کۆچبەرەکان بکەن.

وەزیری کۆچ و کۆچبەران ئاماژە بەوەش دەکات کە بلیتیان بۆ گەڕانەوەی چەند کۆچبەرێک دابین کردووە بۆ ئەوەی بەشێوەیەکی خێرا بگەڕێنەوە و داواش لەو کۆچبەرانە دەکات بگەڕێنەوە، چونکە دۆخەکە بەرەو خراپتر دەڕوات و وڵاتانی ئەوروپاش ئامادەنین مافی پەنابەری بدەن بەو کۆچبەرانەی کە لەڕێگەی بێلاڕووسیاوە دەیانەوێ ڕوو بکەنە وڵاتانی ئەوروپا.

جێی باسە دوای ئەو کۆچە بەلێشاوەی لە عێراقەوە بۆ وڵاتانی ئەوروپا لە ڕێگەی بێلاڕووسیاوە، وەزارەتی دەرەوەی عێراق کونسوڵی بێلاڕووسیای لەعێراق و هەرێمی کوردستان داخست، هەروەها داوا لە وڵاتانی دراوسێش دەکات ڕێگە نەدەن هاووڵاتییانی عێراق لە ڕێگەی ئەو وڵاتانەوە گەشت بکەن بۆ بێلاڕووسیا.  

 

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.