لە هێرشێکی تیرۆرستانی داعشدا بۆ گوندی زیابەی سەر بە ناوچەی ئەبی سەیدا لە پارێزگای دیالە 4 کەس بوونە قوربانی.
کەمێک پێش ئێستا چەکدارانی ڕێکخراوی تیرۆرستی داعش هێرشیان کردە سەر گوندی زیابە کە دەکەوێتە سنووری پارێزگای دیالە، لە ئەنجامدا 3 سەرباز و ئەفسەرێکی دژە تیرۆر کوژران.
هاوکات ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە شەش گوللە هاوەن ئاراستەی ناحییەی قەرەتەپەی سەر بەشارۆچکەی خانەقینی سەر بە پارێزگای دیالە کرا و لە ئەنجامدا 2 هاووڵاتی بریندار بوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.