Erbil 38°C دووشەممە 10 ئاب 20:22

ئەمریکا مانەوەی سەربازیی خۆی لە ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دووپات کردەوە

بوونی خۆمان لە ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەپارێزین
کوردستان TV
100%


ئەمریکا مانەوەی سەربازيی خۆی لە ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دووپات کردەوە.
 لەو بارەیەوە، فەرماندەی هێزە ئاسمانییەکانی ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست  رایگه‌یاند:  فڕۆکەوانە ئەمریکییەکان بەردەوام دەبن لە جێگیربوونیان لە ناوچەکە.
بە گوێرەی ئاژانسی "ئەسۆشێتد پرێس" جەنەڕاڵ گریگۆری گویلۆت، لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەنووسان گوتی، دوای کشانەوەی یٔەمریکا لە ئەفغانستان دەکرێت بوونی سەربازی ئەمریکا لە ناوچەکە بەجۆرێک دەستکاری بکرێت، روونیشی کردەوە، هیچ کشانەوەیەکی تەواو لە ناوچەکە لە یٔارادا نییە لەو بارەیەوە رایگەیاند: هیچ سیناریۆیەک نابینم ئەگەر رۆڵی ئەمریکای تێدا نەبێت.
هاوکات گویلۆت، دەربارەی هێرشەکان لە رێگەی درۆنەوە لە ناوچەکە رایگەیاند، ئەو هێرشانە لە زیادبووندایە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.