له پاڵاوتنه‌كانی ئه‌وروپا بۆ گه‌یشتن به مۆندیال و له‌یارییه‌كانی كۆمه‌له‌ی پێنجه‌م هه‌ڵبژارده‌ی به‌لجیكا سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر هه‌لبژارده‌ی ئه‌ستۆنیای میوانی تۆمار كرد .
له‌گه‌ل جه‌ست پێكی یاری خاوه‌ن یاریگا ده‌ستیان به‌هێرش و فشار كرد، له خوله‌كی یازده كریستیان بینتیكی به‌لجیكای كرده خاوه‌نی گۆلی یه‌كه‌م و نیوه‌ی یه‌كه‌می یاریه‌كه‌ش به‌م تاكه گۆله ته‌واو بوو .
له نیوه‌ی دووه‌میش خاوه‌ن یاریگا به‌مه‌به‌ستی تۆمار كردنی گۆلی زیاتر هاتنه‌وه ناو یاریگا ، له خوله‌كی په‌نجاو سێ یانیك ڤیرێرا كاراسكۆ گۆلی دووه‌می بۆ به‌لجیكا تۆمار كرد .
ئه‌ستۆنیا به‌مه‌به‌ستی گۆرینی ئه‌نجامه‌كه چه‌ند جارێك به‌ختی خۆیان تاقی كرده‌وه له‌خوله‌كی حه‌فتا ئیریك سۆرگا به‌تۆمار كردنی گۆلێك جیاوازیه‌كه‌ی بۆ گۆلێك كه‌م كرده‌وه.
چوار خوله‌ك دواتر تۆرگان هازارد گۆلی سییه‌م و دلنیایی سه‌ركه‌وتنی تۆمار كرد‌و به‌لجیكا شه‌شه‌م بردنه‌وه‌ی له‌پالاوتنه‌كان به‌ده‌ست هیناو به نۆزده خال پارێزگاری له‌پله‌ی یه‌كه‌می كۆمه‌له‌ی پێنجه‌م كرد‌و گه‌یشتنیشی بۆ مۆندیال یه‌كلایی كرده‌وه ، ئه‌ستۆنیاش توشی پینجه‌م دۆراندن هات و خاوه‌نی چوار خاله‌و له پله‌ی چواره‌می كۆمه‌له‌كه مایه‌وه .
له پاڵاوتنه‌کان به‌لجیکا سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر ئه‌ستۆنیا تۆمارکرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.