14ی نۆڤه‌مبه‌ر، رۆژی جیهانی نه‌خۆشی شه‌كره‌یه، له‌م رۆژه‌دا رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی هۆشداری و پشكنیین له زۆربه‌ی وڵاتان ئه‌نجام ده‌دات .
رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی له ژێردورشمی " ده‌سته‌به‌ركردنی ده‌رمان و چاودێركردنی نه‌خۆشانی شه‌كره" ئه‌م ساڵه یاده‌كه ده‌كاته‌وه ، داوا ده‌كات هۆشیاری زیاتر له‌باره‌ی نه‌خۆشی شه‌كره به‌شێوه‌ی كۆمه‌ڵ یان تاكه‌كه‌سی ئاراسته‌ی هاوڵاتیان بكرێت.
له به‌یاننامه‌ی رێخكراوی ته‌ندروستی جیهانی دا هاتووه له یادی 100 ساڵه‌ی دۆزینه‌وه‌ی ده‌رمانی ئه‌نسۆلین دا هیوادارین زیاتر تیشك بخرێته سه‌ر ده‌رمانی ئه‌و ده‌رمانه به‌تایبه‌تی ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی ئه‌م ده‌رمانانه وه‌رده‌گرن ، له هه‌مان كاتدا پێدانی زانیاری له‌سه‌ر ئامێره ته‌كنه‌لۆژییه‌كان وه‌كو ئامێری ئاستی شه‌كر له خوێن .
هه‌ر له به‌یاننامه‌ی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی دا هاتووه به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی كۆڕۆنا ، رێژه‌ی تووش بوون به نه‌خۆشی شه‌كره زیادی كردووه ،خزمه‌تگوزارییه‌كانیش وه‌ك پێویست پێشكه‌ش به نه‌خۆشانی شه‌كره ناكرێت.
له درێژه‌ی به‌ینامه‌ی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانیدا هاتووه زیاتر له 420 ملیۆن كه‌س تووشی نه‌خۆشی شه‌كره بوون و هه‌ر له ساڵی 1980 ساڵانه 4 ئه‌وه‌ند رێژه‌ی تووش بوون زیاد ده‌كات ، هۆكاری زیاد بوونی رێژه‌ی تووشبوون بۆ زیاد بوونی رێژه‌ی قه‌ڵه‌وی له نێوان منداڵان و هه‌رزه‌كان ئه‌وانه‌ی ته‌مه‌نیان له نێوان 5- 19 ساڵیدایه ده‌گه‌رێته‌وه.
له ساڵی 1975 له رێژه‌ی 4% تووشبوون نه‌خۆشی شه‌كره بوو كه‌چی له ساڵی 2016 رێژه‌ی تووشبوون گه‌یشته 18% وه له‌نێوان ساڵانی 200و 2019 رێژه‌ی تووشبوون گه‌یشته 70% به‌مه‌ش رێژه‌یه‌كی زۆر به‌رزبۆته‌وه.
ئا- كامران
ژێده‌ر- ئه‌لیه‌وم ئه‌لسابع
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.