Erbil 38°C دووشەممە 10 ئاب 19:05

پۆلیسی سۆران: 6 کەس بەتۆمەتی یاریکردن بە دەمانچە دەستگیرکران

کوردستان TV
100%


‌ پۆلیسی سۆران رایگه‌یاند: شه‌ش كه‌س به‌تۆمه‌تی یاریكردن به‌ده‌مانچه‌ ده‌ستگیر كران.
بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی گرتە ڤیدیوی چەند قوتابییەك لە تۆری کۆمەلایەتی فیسبووک بڵاوکرایەوە کە  یاری بە چەکی جۆری (دەمانچە) دەکەن، سەرجەمی ئەو کەسانە کە شەش کەس بوون دەستگیرکران و "رێگاش نادەین هیچ کەسێک ئارامی شار بشیوێنێت.
 پۆلیسی سۆران  ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شده‌كات: دوای بڵاوبوونەوەی گرتە ڤیدیوی چەند قوتابییەك لە تۆری کۆمەلایەتی فیسبووک  لە شاری سۆران کە یاری بە چەکی جۆری (دەمانجە) دەکەن  پۆلیسی ناوشاری سۆران دوای ناسینەوەیان توانییان گشت تۆمەتباران کە ژمارەیان شەش کەسە دەستگیر بکەن.
پۆلیس راشیده‌گه‌ێنێت: بۆیە دڵنیای دەدەین هاوڵاتیانی ئازیزی شاری سۆران کە رێگا نادەین هێچ کەسێک ئارامی شار بشیوێنێت.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.