وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی تا ئێستا 40 هه‌زار كارتی ڤاكسینی دروست كردووه‌و داواش ده‌كات له‌مه‌ودوا كارته‌كه بۆ سه‌ردانیكردنی داموده‌زگاكان بكرێته مه‌رج.
د. دلۆڤان محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: پێشبینی ده‌كه‌ین له هه‌رێمی كوردستان شه‌پۆلی سێیه‌م و چواره‌م تێكه‌ڵ بن و ژماره‌ی تووشبووان به ڤایرۆسی كۆرۆنا زیاد بكاته‌وه، بۆیه پێویسته هاووڵاتییان پابه‌ندی رێنماییه‌كان بن.
هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر گوتی: تائێستا زیاتر له 40 هه‌زار كارتی ڤاكسینمان دروستكردووه و ئێستا كارتی (پلاسیكی) ده‌ستیپێكردووه، له‌مه‌ودوا ئه‌و كارته نه‌ك هه‌ر بۆ سه‌فه‌ر كردن، هه‌موو هاووڵاتییان پێویستیان پێده‌بێت، له داهاتوودا دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و مۆڵه‌ته‌ی بۆ وه‌رگرتنی ڤاكسینی مامۆستایان دیاركراوه، داوای ئه‌وه ده‌كه‌ین هه‌ر كه‌سێك سه‌ردانی داموده‌زگاكانی حكومه‌ت بكات، یان كارتی ڤاكسینیان پێ بێت ،یان پشكنینی نوێی كۆرۆنا.
د. دلۆڤان محه‌مه‌د گوتیشی: بڕی ئه‌و پاره‌یه‌ی له به‌رامبه‌ر وه‌رگرتنی كارتی ڤاكسین وه‌رده‌گیرێت ته‌نها 5 هه‌زار دیناره.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.