ھێزەکانی ھەواڵگریی سەربازیی سەربە وەزارەتی بەرگریی عێراق لە میانی ئۆپەراسیۆنێکدا، سێ تیرۆریستی داعشیان لە پارێزگای ئەنبار رۆژئاوای ئەو وڵاتە، دەستگیرکرد.
سەرچاوەیەکی ئەمنی لە پارێزگای ئەنبار بە میدیا عێراقییەکانی راگەیاندووە کە پشت بەستن بە زانیاریە ھەواڵگرییەکان، ھێزەکانی ھەواڵگریی سەربازیی لە میانی ئۆپەراسیۆنێکدا، تۆڕێکی تیرۆریستیان لە قەزای فەللوجە سەربە پارێزگای ئەنبار ھەڵوەشاندووەتەوە و گوتی: "تۆڕە تیرۆریستییەکە بەرلەوەی هەڵبوەشێندرێتەوە، پلانی دانابوو کە کردەی تیرۆریستی لە قەزای فەللوجە ئەنجام بدات".
بەگوتەی سەرچاوەکە لە میانی ئۆپەراسیۆنەکەدا، هەروەها سێ تیرۆریستی داعش دەستگیرکراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.