ئەمڕۆ یەکشەممە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە وەلید محەمەد ئیسماعیل باڵیۆزی میسر لە عێراق کرد.
لە دیدارەکەدا کە محەمەد وەجیه حیجازی کونسوڵی میسڕ لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو، باسی بارودۆخی گشتیی عێراق و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان میسڕ و هەرێمی کوردستان کرا.
هەروەها سەرۆکی حکوومەت ئاماژەی بە پێگەی گرینگیی میسڕ کرد لە ناوچەکەدا و خواستی هەرێمی کوردستانی بۆ پێشخستنی پەیوەندییەکان لەگەڵ میسڕ لە هەموو بوارەکاندا دەربڕی.
باڵیۆزی میسڕ سوپاسی هەماهەنگیی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی کرد و ئامادەیی وڵاتەکەشی بۆ برەودانی زیاتر بە پەیوەندییەکان نیشان دا، بەتایبەتی لە بواری وەبەرهێنان و ئاڵوگۆڕی بازرگانیدا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.