Erbil 38°C دووشەممە 16 شوبات 13:36

که‌سێک له‌ به‌سڕه‌ به‌هۆی بڵاوکردنه‌وه‌ی وێنەی ئافرەتان ده‌ستگیر کرا

کوردستان TV
100%

 

لە پارێزگای بەسڕەی باشووری ڕۆژهەڵاتی عێراق کەسێک بە تۆمەتی بڵاوکردنەوەی وێنەی ئافرەتان لە ئەکاونتێکی تیک تۆک دەستگیر دەکرێت.

شانەی ئەمنیی عێراق ئەمڕۆ یەکشەممە لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند: دوای بەدەستگەیشتنی کۆمەڵێک سکاڵا لەلایەن هاووڵاتییانەوە سەبارەت بە تۆمەتبارێک کە خاوەنی پێگەیەکە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "تیک تۆک" کە تێیدا ڤیدیۆی تایبەت بە کۆبوونەوەی ئافرەتان لە ئاهەنگەکان بڵاو دەکاتەوە، لەلایەن هێزەکانی دەزگای ئاسایشی نیشتیمانییەوە تۆمه‌تباره‌كه‌ دەستگیر کرا.

ڕاشیگەیاند: دوای بەدەستهێنانی ڕەزامەندی دادوەر، هێزەکانی دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی هەوڵەکانیان چڕتر کردەوە بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتبار، توانرا لە بۆسەیەکدا دەستگیر بکرێت.

هەروەها ڕایگەیاند: تۆمەتبار دانی بە تاوانەکەی ناوە، لە دانپێدانانه‌کەشدا ئاشکرای کردووە کە هەڕەشەی لە خانەوادەی ئەو کەسانە کردووە و داوای پارەی کردووە لە بەرامبەر بڵاو نەکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆکانیان.

شانەی ئەمنی عێراق ئاماژەی بەوەش کرد کە پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ تۆمەتبار کراوەتەوە و ڕەوانەی لایەنە پەیوەندیدارە یاساییەکان کراوە بۆ لێکۆڵینەوە.

 

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.