سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگهیاند كه زۆر نیگەرانه لە بارودۆخی ئهو هاووڵاتییانهی كه ئێستا له سنوورەکانی یەکێتی ئەوروپادان.
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا ڕایگەیاند: زۆر نیگەرانم لە بارودۆخی هاووڵاتییانمان و ههموو ئهوانهی ئێستا لەسەر سنوورەکانی یەکێتی ئەوروپادان، باشکردنی بارودۆخیان بەرپرسیاریەتییەکی هاوبەشی ههموومانه.
هەروەها ڕایگەیاند: ئەو کۆچبەرانە لهلایهن قاچاخچی و بازرگانانی مرۆڤ و چهند تۆڕێكی دهرهكی فریودراون.
سەرۆکی حکوومەت لە پەیامەکەیدا ڕاشیگەیاند: لەگەڵ هاوبەشەکانمان لە پەیوەندیدام و کار دەکەم بۆ دڵنیابوون لە سەلامەتی و ئاسایشی ئەو هاووڵاتییانەمان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.