هێزە ئەمنییەکانی عێراق بەرپرسی کارگێڕی بەناو ویلایەتی ئەنباری رێکخراوی تیرۆریستی داعشیان دەستگیرکرد.
شانەی راگەیاندنی ئەمنیی سەربە ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق بڵاوی کردەوە، هێزەکانی سەربە هەواڵگری سەربازیی لە فیرقەی پێنجی سوپا کە یەکێکە لە دامەزراوەکانی هەواڵگریی لە وەزارەتی بەرگریی بە هەماهەنگیی لەگەڵ هێزێکی سەربە هەواڵگریی و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە قەزای روتبە، بە پشت بەستن بە زانیاری وردی هەواڵگریی، بەرپرسی کارگێڕی بەناو ویلایەتی ئەنبار لە رێکخراوی تیرۆریستی داعشیان بەناوی ئەبو سەیف لە قەزای روتبە رۆژئاوی پارێزگای ئەنبار رۆژئاوای وڵاتەکە، دەستگیر کردووه.
بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، تیرۆریستە دەستگیر کراوەکە بەرپرسی گواستنەوەی کەلوپەلی خۆراک و پێداویستی و پشتیوانی لۆجستیی بووە بۆ حەشارگهکانی تیرۆریستانی داعش لە قوڵایی بیابان.
ئاماژە بەوەشدراوە کە دەستگیر کراوەکە بەپێی مادەی چواری تیرۆر لە لایەن دەسەڵاتی دادوەرییەوە داواکراوبووە.
وێڕای ئەوەی عێراق لە ساڵی 2017دا سەرکەوتنی بەسەر رێکخراوی تیرۆریستی داعش و کۆنترۆڵ کردنەوەی تەواوی رووبەری ئەو خاکەی کە رێکخراوەکە لە ھاوینی ٢٠١٤دا دەستی بەسەردا گرت، راگەیاند، بەڵام تاوەکو ئێستا رێکخراوەکە لە رێگەی پاشماوە و شانە نووستووەکانی ناو بەناو کردەوهی تیرۆریستی ئەنجام دەدات بەتایبەت لە ناوچەی نێوان پارێزگاکانی کەرکووک و سەڵاحەددین (باکوور) و پارێزگای دیالە (رۆژھەڵات)، کە بە "سێگۆشەی مەرگ" ناودەبرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.