Erbil 38°C دووشەممە 10 ئاب 16:52

قشڵەی ئاکرێ لەسەر بودجەی وەبەرهێنانی وەزارەتی شارەوانی نۆژەن دەکرێتەوە

کوردستان TV
100%


كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بایەخێكی زۆر بە شوێنە شوێنەواری و كەلەپوورییەكان دەدات و لەم چوارچێوەیەشدا مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان پێشتر بڕیاری دا كە ساڵانە بڕی 900 ملیۆن دینار بۆ پەرەپێدانی كەرتی شوێنەواری هەرێمی كوردستان خەرج بكرێت.
لە ڕوانگەی بایەخدان بە كەرتی شوێنەواری هەرێمی كوردستان، لەسەر بودجەی وەبەرهێنانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بە گوژمەی بە گوژمەی ١٦٦ ملیۆن دینار، قشڵەی ئاكرێ نۆژەن دەكرێتەوە، كە پرۆژەكە بە سەرپەرشتی بەڕێوەبەرایەتیی شوێنەوار و کەلەپووری دهوک و بەڕێوەبەرایەتیی شوێنەوار و کەلەپووری ئاکرێ جێبەجێ دەكرێت.
قشڵەی ئاکرێ، یەکێکە لە شوێنە شوێنەواری و کەلەپوورییەكانی پارێزگەی دهۆك و دەکەوێتە سنووری ئاکرێ، ماوەیەك بوو ئەم قشڵەیە مەترسیی ڕووخان و لەناوچوونی لەسەربوو، بۆیە ئێستا کار بۆ پاراستنی دەكرێ و لەسەر هەمان شێوازی کۆنی خۆی و بە هەمان کەرەستە و تایبەتمەندی مێژوویی نۆژەن دەكرێتەوە، نۆژەنكردنەوەی ئەو قشڵەیە دەبێتە هۆی ئەگەری بووژانەوەی کەرتی گەشتوگوزاریش لە شاری ئاکرێ.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.