كیفاح مه‌حمود ڕاوێژكاری راگه‌یاندنی سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی وه‌ڵامی باقر ئه‌لزوبه‌یدی له‌سه‌ر ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی كه له نێوان بێلاروسیا و پۆڵه‌ندا گیریان خواردووه ده‌داته‌وه.
باقر ئه‌لزوبه‌یدی له لاپه‌ڕه‌ی خۆی له تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك په‌یامێكی له ژێر ناونیشانی (گه‌لی سته‌مدیده‌ی ئێمه‌ی كورد رزگار بكه‌ن) بڵاو كردووه‌ته‌وه.
كیفاح مه‌حمود رایده‌گه‌ێنێت: باقر ئه‌لزوبه‌یدی ئامانجی له بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و ناونیشانه بریتییه له داواكركردن و وروژاندنی كاره‌ساتێكی خه‌یاڵی و ده‌یه‌وێت كه دلسۆزانه خۆی نیشانی كورد و كوردستان بدات.
كیفاح مه‌حمود راوێژكاری راگه‌یاندنی سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی راشیده‌گه‌ێنێت: له‌باره‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و موزایده گاڵته‌جارییه له‌سه‌ر بارودۆخی هه‌رێمی كوردستان كه هه‌موو كه‌سێك مافی هه‌بێت له‌وباره‌یه‌وه بدوێت، باقر ئه‌لزوبه‌یدی ئه‌و مافه‌ی نییه، چونكه گه‌لی ئێمه باش تێده‌گات كه خودی ئه‌لزوبه‌یدی كه‌سێكی داخ له‌دڵ و شۆڤێنییه.
ده‌شڵێت: گه‌لی ئێمه دركی به‌وه كردووه ده‌زانێت كه ئه‌زمونێكی تاڵی له‌گه‌ڵ باقر ئه‌لزوبه‌یدی هه‌یه به‌و پێیه‌ی ئه‌لزوبه‌یدی رۆڵێكی سه‌ره‌كی هه‌بووه له بڕینی بژێوی خه‌ڵك و پشكی بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن به‌غداوه. كاتێك باقر ئه‌لزوبه‌یدی وه‌زیری ناوخۆی عێراق بوو، هه‌ر له‌و سه‌رده‌مه‌دا قێزه‌ونترین تاوان ده‌رهه‌ق به زیندانیان ئه‌نجامدرا.
كیفاح مه‌حمود راوێژكاری راگه‌یاندنی سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی ئاماژه بۆ ئه‌وه‌شده‌كات: ئه‌گه‌ر له عێراقدا دادپه‌روه‌رییه‌كی ڕاسته‌قینه هه‌بووایه، ئه‌وا باقر ئه‌لزوبه‌یدی له‌سه‌ر تاوانه‌كانی ئه‌مڕۆ له زینداندا ده‌بوو. نووسه‌ری ئه‌م پۆسته له فه‌یسبووك بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كات كه كوردستانێكی سه‌رفراز و ئارام كه له به‌سره‌وه تا موسڵ په‌ناگه‌ی هه‌موو عێراقییه‌كانه به گه‌نده‌ڵی و سه‌ركوتكردن و هه‌ژارییه‌وه‌یه ده‌ناڵێنێت،خودی ئه‌و نووسه‌ره بارودۆخی ناخهه‌ژێنی گه‌له‌كه‌مانی له عیماره و ئه‌هواره‌كان و گوند و شاره‌كانی دیكه‌ی باشووری عێراقی له بیر خۆی بردووه‌ته‌وه، كه به‌هۆی حوكمڕانی ئه‌لزوبه‌یدی و گروپه‌كه‌ی ره‌وشی ژیان بۆ سه‌رده‌می سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاست گه‌ڕایه‌وه، به‌ڵام خه‌ڵكی باشووری عێراق له كاتی ده‌نگدانی ئه‌مدواییه‌دا زوبه‌یدی و گرووپه‌كه‌ی سزا دا و له گۆڕه‌پانی كێبڕكێی نیشتیمانی دووری خستنه‌وه.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاندووه: دیارده‌ی كۆچ و په‌نابه‌ری بۆ ئه‌وروپا دیارده‌یه‌كی جیهانییه كه تایبه‌ت نییه به ره‌گه‌ز و نه‌ته‌وه وده‌وڵه‌ته‌وه، به‌ڵام له‌لایه‌ن په‌رله‌مان و حكومه‌تی كوردستان جێی سه‌رنجێكی گه‌وره‌یه كه ئه‌و ژماره كۆچبه‌ره به ته‌نیا نوێنه‌رایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ناكه‌ن، به‌ڵكو ئه‌وان له هه‌مو وڵات و نه‌ته‌وه و ره‌گه‌زه‌كانن و هۆكار بارودۆخی سیاسی خۆیان هه‌یه، كه بوونه هۆی ئه‌وه‌ی له ناوه‌ڕاستی ململانێ تونده‌كانی نێوان یه‌كیتی ئه‌وروپا و بێلارووسیاوه ده‌ربكه‌ون ببنه جیی باسی میدیاكانی جیهان.
كیفاح مه‌حمود راوێژكاری راگه‌یاندنی سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی ده‌شڵێت: سوپاس بۆ خوای گه‌وره كه گه‌له‌كه‌مان به ته‌واوی ئاگاداری راستییه‌كانن و باش ده‌زانن خاوه‌نی ئه‌م په‌یامه و هاوشێوه‌كانی له هونه‌ری موزایه‌ده و دووڕوویی سیاسین. سه‌ره‌خۆشیمان ئه‌وه‌یه كه برایانمان له ناوه‌ند و باشوور راستییه‌كانی ئه‌م جۆره كه‌سانه باش ده‌زانن وانه‌یه‌كی چاكیان پێی به‌خشین، ئایا نه‌فامانه ئاقل ده‌بن ؟
راوێژکاری راگه‌یاندنی سه‌رۆک بارزانی: باقر ئه‌لزوبه‌یدی که‌سێکی داخ له‌دڵ و شۆڤێنییه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.