Erbil 38°C دووشەممە 16 شوبات 11:59

له‌ که‌رکوک 2 تیرۆرست کوژران

کوردستان TV
100%


لە میانی ئۆپەراسیۆنێکی ھێزە ئەمنییەکانی عێراق لە باشووری پارێزگای کەرکووک باکووری ئەو وڵاتە، دوو تیرۆریست کوژران.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ھێزە ئەمنییەکان ئۆپەراسیۆنێکیان لە ناوچەی دۆڵی چا باشووری پارێزگای کەرکووک ئەنجامداوە.
بەپێی راگەیەندراوەکە لە میانی ئۆپەراسیۆنەکەدا، دوو تیرۆریست کوژراون.
ئەمەیش لە کاتێکدایە پێشتر سوپای عێراق رایگەیاندبوو کە لە میانی ئۆپەراسیۆنێکی ھێزە ئەمنییەکان، دوو حەشارگەی داعش لە پارێزگای کەرکووک خاپوورکراون.
وێڕای ئەوەی عێراق لە ساڵی 2017دا، سەرکەوتنی بەسەر رێکخراوی تیرۆریستیی داعش و کۆنترۆڵکردنەوەی تەواوی رووبەری ئەو خاکەی کە رێکخراوەکە لە ھاوینی 2014دا دەستی بەسەردا گرت راگەیاندووە، بەڵام تا ئێستا رێکخراوەکە لە رێگەی پاشماوە و شانە نووستووەکانی ناو بەناو کردەی تیرۆریستی ئەنجام دەدات، بەتایبەتیش لە ناوچەکانی سەربە پارێزگاکانی نەینەوا، کەرکووک، سەڵاحەددین، دیالە و ئەنبار.
 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.