شارەوانی سلێمانی هەڵمەتێکی بۆ لابردنی زێدەڕۆییەکان ئەنجام دا و ڕایگەیاند، زیادەڕەوی بۆسەر موڵكی گشتی لە ھیچ كەس قەبووڵ ناكریت لەھەر پلەو پۆستێكدابێت.
سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی ڕایگەیاند: بەشی لابردن و سەرپێچی و زیادەڕۆیی شارەوانی سلێمانی لە تێكدان و ڕێگریكردن لە زیادەڕەوی بۆ سەر موڵكی گشتی بەردەوامە و ئەمڕۆ دووشەممە تیمەکانمان ھەڵمەتێكیان ئەنجام دا بۆ ژاڵەی خواروو بە مەبەستی ڕووخاندن و تێكدانی ئەو کۆگایانەی كە لەسەر موڵكی گشتی دروستكراوە.
هەروەها ڕایگەیاند: پێشتر ئاگادار كراونەتەوە بە ڕاگرتن و ڕووخاندنی زیادەڕەوییەكانیان، بەڵام پابەند نەبوون بە ڕێنماییەکان و خۆیان بە خاوەن دەسەڵات دەزانی.
سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی جەختیش دەکاتەوە کە زیادەڕەوی بۆ سەر موڵکی گشتی لە هیچ کەسێک قەبوڵ ناکرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.