Erbil 38°C دووشەممە 10 ئاب 16:05

لە مێرگەسۆر ژمارەیەک چەکی بێ مۆڵەت دەستی بەسەردا گیرا

کوردستان TV
100%

 

 پۆلیسی مێرگەسۆر ڕایگەیاند، بە هاوکاری و هەماهەنگی لەگەڵ بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی مێرگەسۆر لە چوارچێوەی هەڵمەتی نەهێشتنی چەکی بێ مۆڵەت، دەستیان بەسەر ژمارەیەک چەکدا گرت.

بەشی پەیوەندی و ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران ئەمڕۆ دووشەممە ڕایگەیاند: دەستیان گرتووە بەسەر دەیان چەکی جۆری دەمانچەی تورکی و چەکی جۆری تاپر و دەیان کارتۆنی فیشەکی تاپڕ و فیشەکی دەمانچە کە لەلایەن قاچاغچییەکەوە هێنرابوون بە هیچ شێوەیەک مۆڵەتی فەرمییان نەبووە.

هەروەها ئاماژە بەوە دەکات کە لەلایەن دادوەرەوە پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە و ڕەوانەی دادگە کراون.

 

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.