وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى زەمالەى خوێندنى ماستەر/ دکتۆرا لە وڵاتى هەنگاریا بۆ ساڵى خوێندنى (٢٠٢٢-٢٠٢٣) ڕادەگەیەنێت، کە لە چوارچێوەى ڕێكهوتنامهی نێوان وهزارهتی خوێندنی باڵاى ههرێمی كوردستان و وهزارهتی توانسته مرۆییهكانی ههنگاریا ساڵانە (٣٠) سكۆلهرشیپ (١٠ ماستەر و ٢٠ دکتۆرا) بۆ فێرخوازان و هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان ڕادهگهێنێت.
لەو بارەیەوە وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕایدەگەیەنێت: لە چوارچێوهی ڕێكهوتنامهی نێوان وهزارهتی خوێندنی باڵا و توێژینهوهی زانستی ههرێمی كوردستان و، وهزارهتی توانسته مرۆییهكانی ههنگاریاکە ساڵانە هەنگاریا (٣٠) سكۆلهرشیپ بۆ فێرخوازان و هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان ڕادهگهێنێت، لە ئێستاوە دەرگاى پێشکەشکردن بۆ سكۆلهرشیپی خوێندنى باڵاى هەنگاریا دەکرێتەوە بەگوێرەی ئەم مەرج و ڕێنماییانەى خوارەوە.
مەرج و ڕێنماییەکانى پێشکەشکردن:
پێشکەشکارانى هەرێمی کوردستان ئاگادار دەکەین کە وڵاتی هەنگاریا (٣٠) زەمالەى خوێندن (١٠ ماستەر و ٢٠ دکتۆرا) پێشکەش بە هەرێمی کوردستان کردووە، بەمەبەستی خوێندنی ماستەر و دکتۆرا بەم شێوەی خوارەوە:
- ماستەر:
- پێشکەشکار دەبێت هاووڵاتى هەرێمى کوردستان بێت.
- پێشکەشکار ئەگەر فەرمانبەر یا مامۆستا بێت لە دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان، ئەوا دەبێت بە لایەنی کەم دوو ساڵ خزمەتی هەبێت لە دوای بەدەست هێنانی دوایین بڕوانامە. واتا لە دوای بە دەستهێنانی دواین بڕوانامە.
- خوێندن لەم زەمالەیە بە زمانی ئینگلیزیە، دەبێت پێشکەشکار بە لایەنی کەم ئاستی زمانی ئینگلیزی (5) IELTS یان هاوتاکەی لە تاقیکردنەوە ستانداردەکانی دیکەی توانستی زمان کە بریتین لە (TOEFL IBT, PTE ) وەک خشتەی بەراوردکاری لە خوارەوەیە:
جۆری تاقیکردنەوە
IELTS
TOEFL (IBT)
Pearson Academic (PTE)
5
59
52
5.5
66
59
6
73
67
6.5
80
70
7
88
74
7.5
96
78
8
104
82
8.5
112
86
9
120
90
تێبینی:
- کاتێک وەزارەتەکەمان داوای دۆکیومێنتی پێویست دەکات، دەبێ تێستی زمان بەسەر نەچوبێت.
- داواکار دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواکاری بۆ بەرنامەی ماستەر پێشکەش بکات. (واتا بەکالۆریۆس و ماستەرەکەى لە هەمان بوار بێت).
- ئەم زەمالەیە پشتگیری مۆڵەتی هاورێیەتی هاوسەری ناکات. هەروەها پرۆسیسی ڤیزەی هاوسەر و منداڵ ناکرێت.
- کاندیدی سەرکەوتوو ئەگەر دامەزراو بێت، ئەوا لەلایەن وەزارەتی پەیوەندیدار تەنها مۆڵەتی خوێندنی پێدەدرێت واتا بە مووچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەکان.
- لەکاتی داواکردنی بەڵگەنامەکان لەلایەن وەزارەتەکەمان، داواکار دەبێت نوسراوی لاری نەبوون لە فەرمانگەکەی خۆی پێشکەش بکات.
- کاندیدی سەرکەوتوو لە لایەن وڵاتی هەنگاریا مانگانە بری نزیکەی (١٢٠) یۆرۆی وەک دەرماڵەی مانگانە پێدەدرێت و بیمەی تەندروستی و کرێی خوێندن و بەشی ناوخۆیی لە زانکۆ بۆ دابین دەکرێت، بەڵام کرێی فڕۆکەی بۆ دابین ناکرێت. (بۆ زیاتر وردەکاری تکایە سەردانی مالپەری زەمالەکە بکەن)
- دوا مۆڵەت بۆ پێشکەشکردن بریتییە لە ١٥/١/٢٠٢٢
- بۆ زانیاری زیاتر و پێشکەش کردن، تکایە سەردانی ئەم لینکانەی خوارەوە بکەن: https://stipendiumhungaricum.hu
تێبینی:
وەزارەتەکەمان ئەم بوارانەی خوارەوەی بۆ خوێندنی ماستەر دیاری کردووە: واتا پێشکەشکار تەنها دەبێت داواکری بۆ ئەم بەرنامانەی خوارەوە پێشکەش بکات، بە پێچەوانەوە دواجار لەلایەن وەزارەتەکەمان کاری لە سەر ناکرێت:
Study programme 2022-2023
Study level
Study mode
Branch of science
Structural Engineering
MA
FT
Engineering Science
Ethnic and Minority Policy
MA
FT
Social Science
Music Composition
MA
FT
Arts
Archaeology
MA
FT
Arts and Humanities
Advanced Practice in Nursing
MA
FT
Health Science
Petroleum engineering
MA
FT
Engineering Science
Philosophy
MA
FT
Arts and Humanities
Interior and Spatial Design
MA
FT
Arts
Clinical Laboratory Sciences
MA
FT
Health Science
Cultural Heritage Studies
MA
FT
Arts and Humanities
- پێشکەشکردن راستەوخۆ و تەنها لەڕێگەی ماڵپەڕی سەرەکی زەمالەکە (هەنگاریا) دەبێت.
- دوای دەرچوونی ئەنجامی بەرایی لەلایەن هەنگاریاوە، وەزارەتەکەمان لەسەر بنەمایی رێنمایی ژمارە (٥)ی سالی ٢٠٢١ کاندیدەکان هەڵدەبژێرێت.
- ئەگەر کاندیدی سەرکەوتوو پاشگەز بووەوە یا بەردەوام نەبوو لە خوێندن، ئەوا ناوی دەخرێتە لیستی ڕەش و بۆی نییە داواکاری پێشکەش بە هیچ بەرنامەیەکی خوێندنی باڵای ناوخۆیی یا دەرەوە بکات.
- هەر کاتێک کاندید بەڵگەنامەی نادروست پێشکەش بە لایەنی هەنگاریا یا وەزارەتەکەمان بکات، ئەوا دەخرێتە لیستی ڕەش و زەمالەکەی هەڵدەوەشێنرێتەوە.
- لەبەر ئەوەی پێشکەشکردن ڕاستەوخۆ لەڕێگەی ماڵپەری زەمالەکەیە، و تا دەرچوونی ئەنجامی بەرایی، وەزارەتەکەمان هیچ فایلی لەبەردەست نییە تا کاری لەسەر بکات، بۆیە تا دەرچوونی ئەنجامی زەمالەکە لەڕێگەی ماڵپەری وەزارەتەکەمان، بە هیچ شێوەیەک سەردانی وەزارەت مەکەن.
- دکتۆرا:
- پێشکەشکار دەبێت هاووڵاتی هەرێمی کوردستان بێت.
- پێشکەشکار ئەگەر فەرمانبەر یا مامۆستا بێت لە دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان، ئەوا دەبێت بە لایەنی کەم دوو ساڵ خزمەتی کرداری هەبێت لە دوای بە دەستهێنانی دوایین بڕوانامە.
بەڵام سەبارەت بە دەرچووانی بەرنامەی تواناسازی دەبێت پابەندی ئەم رێککەوتننامەیە بن کە پێشتر لەگەڵ وەزارەت واژۆیان کردووە.
- خوێندن لەم زەمالەیە بەزمانی ئینگلیزیە، دەبێت پێشکەشکار بە لایەنی کەم ئاستی زمانی ئینگلیزی (٥) IELTS یان هاوتاکەی لە تاقیکردنەوە ستانداردەکانی دیکەی توانستی زمان کە بریتین لە (Pearson و IPT TOEFL) (وەک خشتەی بەراوردکاری خوارەوە):
جۆری تاقیکردنەوە
IELTS
TOEFL (IBT)
Pearson Academic (PTE)
5
59
52
5.5
66
59
6
73
67
6.5
80
70
7
88
74
7.5
96
78
8
104
82
8.5
112
86
9
120
90
تێبینی:
- کاتێک وەزارەتەکەمان داوای دۆکیۆمێنتی پێویست دەکات، دەبێ تێستی زمان بە سەر نەچوو بێت.
- داواکار دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواکاری بۆ بەرنامەی دکتۆرا پێشکەش بکات. (واتا ماستەر و دکتۆراکەی لە هەمان بوار بێت).
- ئەم زەمالەیە پشتگیری مۆلەتی هاوڕێیەتی هاوسەری ناکات. هەروەها پرۆسیسی ڤیزەی هاوسەر و منداڵ ناکرێت.
- کاندیدی سەرکەوتوو ئەگەر دامەزراو بێت، ئەوا لە لایەن وەزارەتی پەیوەندی دار تەنها مۆڵەتی خوێندنی پێدەدرێت واتە بە مووچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەکان.
- لە کاتی داوا کردنی بەڵگەنامەکان لە لایەن وەزارەتەکەمان، داواکار دەبێت نوسراوی لاری نەبوون لە فەرمانگەکەی خۆی پێشکەش بکات.
- کاندیدی سەرکەوتوو لەلایەن وڵاتی هەنگاریا مانگانە بڕی نزیکەی (٣٩٠- ٥٠٠) یۆرۆی وەک دەرماڵەی مانگانەى پێدەدرێت، هەروەها بیمەی تەندروستی و کرێی خوێندن و بەشی ناوخۆیی لە زانکۆ بۆ دابین دەکرێت. بەڵام کرێی فڕۆکەی بۆ دابین ناکرێت. (بۆ زیاتر وردەکاری تکایە سەردانی ماڵپەڕی زەمالەکە بکەن).
- دوا مۆڵەت بۆ پێشکەشکردن بریتیە لە (١٥/١/٢٠٢٢).
- بۆ زانیاری زیاتر و پێشکەشکردن تکایە سەردانی ئەم لینکانەی خوارەوە بکەن:
https://stipendiumhungaricum.hu
- وەزارەتەکەمان ئەم بوارانەی خوارەوەی بۆ خوێندنی دکتۆرا دیاری کردووە:
Study programme 2022-2023
Study level
Study mode
Branch of science
Architecture
PHD
FT
Arts
Doctoral Program of Political Science
PHD
FT
Social Science
Doctoral Program of Business and Management
PHD
FT
Social Science
Doctoral School of Mathematics
PHD
FT
Natural Science
Doctoral School of Chemistry
PHD
FT
Natural Science
Doctoral School of Biology
PHD
FT
Natural Science
Doctoral School of Sociology
PHD
FT
Social Science
Doctoral School of Economic and Regional Sciences
PHD
FT
Social Science
Doctoral School of Landscape Architecture and Landscape Ecology
PHD
FT
Engineering Science
Doctoral School of Pharmaceutical Sciences
PHD
FT
Health Science
Doctoral School of Neurosciences
PHD
FT
Health Science
Doctoral School of Dental Sciences
PHD
FT
Health Science
Doctoral School of Clinical Medicine
PHD
FT
Health Science
Mikoviny Sámuel Doctoral School of Earth Sciences
PHD
FT
Natural Science
Doctoral School of Mental Health Sciences
PHD
FT
Health Science
Doctoral School of Sport Sciences
PHD
FT
Health Science
Doctoral programme in Civil engineering
PHD
FT
Engineering Science
Doctoral School of Nutrition and Food Sciences Nutritional science PhD Program
PHD
FT
Health Science / Agricultural Science
Doctoral School of Computer Science
PHD
FT
Engineering Science
Doctoral School of History and Ethnology
PHD
FT
Arts and Humanities
Doctoral School of Veterinary Science
PHD
FT
Agricultural Science
- واتا پێشکەشکار تەنها دەبێت داواکاری بۆ ئەم بەرنامانەی سەرەوە پێشکەش بکات:
- پێشکەشکردن راستەوخۆ و تەنها لەڕێگەی ماڵپەڕی سەرەکی زەمالەکە (هە نگاریا) دەبێت.
- دوای دەرچوونی ئەنجامی بەرایی لەلایەن هەنگاریاوە، وەزارەتەکەمان لەسەر بنەمایی ڕێنمایی ژمارە (٥) ی ساڵی ٢٠٢١، کاندیدە سەرکەوتووەکان هەڵدەبژێرێت.
- ئەگەر کاندیدی سەرکەوتوو پاشگەز بووەوە یان بەردەوام نەبوو لە خوێندن، ئەوا ناوی دەخرێتە لیستی ڕەش و بۆی نییە داواکاری پێشکەش بە هیچ بەرنامەیەکی خوێندنی باڵای ناوخۆیی یا دەرەوە بکات.
- هەر کاتێک کاندید بەڵگەنامەی نا دروست پێشکەش بە لایەنی هەنگاریا یا وەزارەتەکەمان بکات، ئەوا دەخرێتە لیستی ڕەش و زەمالەکەی هەڵدەوەشێنرێتەوە.
- لەبەر ئەوەی پێشکەشکردن ڕاستەوخۆ لەڕێگەی ماڵپەری زەمالەکەیە، و تا دەرچوونی ئەنجامی بەرایی، وەزارەتەکەمان هیچ فایلی لەبەردەست نییە تا کاری لەسەر بکات، بۆیە تا دەرچوونی ئەنجامی زەمالەکە لەڕێگەی ماڵپەری وەزارەتەکەمان، بەهیچ شێوەیەک سەردانی وەزارەت مەکەن.
15 تشرینی دووەم 2021
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.