Erbil 38°C دووشەممە 10 ئاب 14:58

برووسکەی ماتەمینی مەکتەبی سیاسی پارتی بۆ کۆچی دوایی عوسمان ئۆجەلان

کوردستان TV
100%

 

مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان ئه‌مڕۆ دووشه‌م برووسكەی ماتەمینی بۆ كۆچی دوایی كەسایەتی دیار و سیاسەتمەدار(عوسمان ئۆجەلان) بڵاو كرده‌وه‌.

ده‌قی برووسكه‌ ماته‌مینییه‌كه‌:-

بەڕێز/ خانەوادەی خوالێخۆشبوو(عوسمان ئۆجەلان)

بە داخ و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی سیاسەتمەدار و كەسایەتی دیاری گەلەكەمان(عوسمان ئۆجەلان)مان بیست، كە بەرەبەیانی ئەمڕۆ بە نەخۆشی كۆچی دوایی كرد، بەو بۆنە خەمناكەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و كەسوكار و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەین و هاوبەشی خەم و پەژارەتانین.

خوالێخۆشبوو(عوسمان ئۆجەلان) كەسایەتی تێكۆشەر و ناسراوی بزاڤی ڕزگاریخوازی كورد، یەكێك بوو لەو سیاسەتمەدارانەی داكۆكی لە خەباتی ڕەوای گەلی كورد و بەدەستهێنانی مافە ڕەواكانی كردووە، هیوادارین هاوخەمی دۆست و ھەڤاڵانی و خەڵكی بەئەمەكی كوردستان ببێتە مایەی دڵنەوایی و ئارام بەخشیی و سەبووریتان.

لە یەزدانی مەزن داواکارین هەموو لایەك لە خەم و كۆست بەدوور بن و گیانی خوالێخۆشبوویش بە بە هەشتی بەرین شاد بكات. 

مەكتەبی سیاسی

 پارتی دیموكراتی كوردستان

١٥ـی ١١ـی ٢٠٢١

 

 

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.