Erbil 38°C دووشەممە 16 شوبات 11:59

مستەفا کازمی و جێگری سەرۆکی کۆمسیۆنی ئەوروپا پرسی کۆچبەران تاوتوێ دەکەن

کوردستان TV
100%

 

سەرۆکوەزیرانی عێراق پێشوازی لە جێگری سەرۆکی کۆمسیۆنی ئەوروپا کرد و لە دیدارەکەدا تاوتوێی دۆخی کۆچبەرانیان کرد.

مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق ئەمڕۆ دووشەممە پێشوازی لە جێگری سەرۆکی کۆمسیۆنی ئەوروپا مارگرێتس شیناس کرد و سەرۆکوەزیران جەختی لە گرنگی و بەرەوپێشچوونی پەیوەندییەکانی نێوانیان کردەوە، لە بەرامبەریشدا مارگرێتس پشتگیری یەکێتییەکەیانی بۆ عێراق دووپات کردەوە.

هەروەها لە کۆبوونەوەکەدا پرسی کۆچبەران تاوتوێ کرا و مستەفا کازمی جەختی لەسەر گرتنەبەری ڕێوشوێنی هاوبەش کردەوە بۆ پاراستنی ئارامی و سەلامەتی ئەو هاووڵاتییە کۆچبەرە عێراقییانەی کە گیریان خواردووە لە سنووری بەشێک لە وڵاتانی ئەوروپا و کارکردن بۆ ئەوەی هیچ هاووڵاتیێکی عێراقی نەبێتە قوربانی تۆڕە قاچاغچییەکان.  

جێی باسە هەزاران هاووڵاتی لە سنوورەکانی بێلاڕووسیا و پۆڵەندا گیریان خواردووە کە لەنێویاندا هاووڵاتییانی عێراقیشی تێدایە و بۆ ئەوەی لە ڕێگەی بێلاڕووسیاوە بۆ پۆڵەندا ڕوو بکەنە وڵاتانی ئەوروپا، لەلایەن حکوومەتی پۆڵەنداوە ڕێگەیان پێنادرێت، هەروەها یەکێتی ئەوروپا حکوومەتی پۆڵەندا بێلاڕووسیا بە تۆمەتباری سەرەکی دەزانن لە هاتنی ئەو کۆچە بە لێشاوە بۆ وڵاتانی ئەوروپا.

 

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.