Erbil 38°C دووشەممە 10 ئاب 14:59

وه‌زاره‌تی کاره‌با جیاوازییە گرینگەکانی وێستگەی 165 مێگاواتى گەرمیان ده‌خاته‌ڕوو

کوردستان TV
100%

 

وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چه‌ند جیاوازییەكی گرینگی وێستگەی 165 مێگاوات گەرمیان لەگەڵ وێستگەکانی دیکەی بەرهەمهێنانی کارەبا خسته‌ڕوو.

وه‌زاره‌تی كاره‌با ڕایگه‌یاند:

- وێستگەی 165 مێگاواتی گەرمیان لەلایەن کۆمپانیای ئەگریکۆی بریتانیایی لەسەر رووبەری 30 دۆنم زەوی دروستکراوە.

- تەنیا وێستگەیە کە بە گازی بەفیڕۆچووی کێڵگە نەوتییەکان کارەبا بەرهەم دێنێت.

- بە بۆرییەکی 16 ئینجی، گازی بە فیڕۆچووی کێڵگەی سەرقەڵا دوو بە دووری حەوت کیلۆمەتر بۆ وێستگەکە دەگوازرێتەوە.

- 172 مۆلیدەی کارەبا لە وێستگەکە دانراون و هەر کامەیان کەمتر لە مێگاواتێک کارەبا بەرهەم دێنن و کۆی بەرهەمهێنانیان دەگاتە 165 مێگاوات و بە توانای 132 کەی ڤی بە کارەبای نیشتمانی بەستراونەتەوە.

- 118 کەس لەم وێستگەیە کار دەکەن و 80 کەسیان هێزی کاری ناوخۆیین و 38 کەسی دیکەشی ستافی بیانیی کۆمپانیای ئەگریکۆن.

- وێستگەیەکی ئابووری و ژینگە پارێزە و ئەو گازەی کە بە فیڕۆ دەچێت و ژینگە پیس دەکات بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا بەکار دێنێت.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.