Erbil 38°C دووشەممە 10 ئاب 14:58

بـه‌ریتانیـا .. ده‌بـابـه‌ی تاکسـی کـه‌وته‌ بـازاڕه‌وه‌ !

کوردستان TV
100%

له‌ شه‌قامێكی شاری نۆریچ له‌ به‌ریتانیا تانكێك ده‌سووڕێته‌وه‌ كه‌ به‌ تانكی تاكسی ناسراوه‌، هه‌موو ڕه‌نگ و شێوه‌ و قه‌باره‌كه‌ی له‌ تانكی سه‌ربازی جه‌نگه‌ گه‌وره‌كان ده‌چێت.

ئامانج له‌ به‌كارهێنان و به‌رهه‌مهێنانی ئه‌م تانكه‌ بۆ گواستنه‌وه‌ی ته‌رمی كه‌سایه‌تییه‌كان و گواستنه‌وه‌ی بوك و زاوا بۆ ناو هۆڵه‌كانه‌، دوور له‌ كاری سه‌ربازی. 

تێچووی ئه‌م تانكه‌ 35 هه‌زار دۆلاره‌ و خاوه‌نه‌كه‌ی ناوی (میریلین باتشلور)ه‌، ده‌سته‌ڵاتدارانی به‌ریتانیا مۆڵه‌تی ئه‌و تانكه‌یان داوه‌ ته‌نیا له‌ بۆنه‌ی گواستنه‌وه‌ی ته‌ره‌م بۆ گۆڕستان و گواستنه‌وه‌ی بووك و زاوا بۆ ناو هۆڵه‌كانی ئاهه‌نگگێران له‌گه‌ڵ ئاهه‌نگی له‌ دایكبوون و ده‌رچوونی قوتابییان به‌ كار بهێنرێت.

ئا- كامران
ژێده‌ر- بی بی سی
 

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.