هاتووچۆی ههولێر گیانی لهدهستدانی كهسێكی راگهیاند كه بههۆی پێش بڕكێی نێوان 2 شۆفێرهوه بووه.
فازڵ حاجی گوتهبێژی بهرێوهبهرایهتی هاتووچۆی ههولێر بڵاویكردووهتهوه، كاتژمێر 1 ى بهرهبهیانی ئهمڕۆ سێشهممه 16 ى 11 ى 2021 ، لەسەر شەقامی 150مەتری هەولێر ، دووئوتومبێلی تایبەت لەجۆرەکانی پاسات و نیسان پێشبڕکێ دەکەن لەنێوان خۆیان، وەکاتێک دەگەنە کۆتایی بەشی یەکەمی تەواوکراوی شەقامەکە چەند تاسەیەکی پلاستیکی دێتە پێشیان کەبۆئەوە دانراون وەکو ئاگاداریەک بێت بۆتەواو بونی شەقامەکە و گەیشتن بەکۆتایی.
راشیدهگهێنێت، هەردوو شۆفێرەکە تاسەکان دەبڕن بەخێرایی، بەڵام ئوتومبێلەکان هەر ناوەستن و بەردەوام دەبن لەڕۆیشتن، تاکو دەگەنە کۆمەڵێک پارچەی کۆنکریتی کە لەکۆتایی شەقامەکە دانراون بۆئەوەی شوفێران لەشەقام دەرنەچن وەخۆیان بەوانیش دادەکێشن، بۆیە بەداخەوە لەدەرەنجامی ڕوداوەکە شوفێری نیسانەکە هەر لەناو ئوتومبێلەکەی سوتاو گیانی لەدەستدا کەنزیکەی 100مەتر لەشەقام دوورکەوتبۆوە ،وەشوفێری پاساتیش زۆر بەسەختی بریندار بو کەئوتومبێلەکەی ئەویش لەشەقام دەرچوبو و زیانێکی زۆریش بەر ئوتومبێلەکان کەوت.
گوتەبێژی هاتوچۆی هەولێر دەشڵێت، بەداخەوە ئێمە ڕۆژانە دوبارەی دەکەینەوە کەوا شەقامە خێراکان بۆپێشبڕکێ دروست نەکراون، بەڵکو بۆگەیشتن بەزووتر و سەلامەتتر دروستکراون کەچی کەس گوێمان لێناگرێت، ئەوەش دەرەنجامەکەیە، ماڵوێرانی لەدەستدانی دووگەنجی ئەو وڵاتە، کەوتنەوەی زیانێکی مادی زۆر.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.